Advertisements
Skip to content

حوزه‌یران 12, 2018

گەر مانگ ببینین حساب بۆ هیچ دەوڵەتێ ناکەین دەیکەینە جەژن.

by Kurd
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری حکومەتی ھەرێم سەبارەت بەدیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پەیامێک بڵاودەکاتەوەو ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەر لەھەرێم مانگ بینرا ئەوا چاوەڕوانی ھیچ وڵاتێک ناکرێت و دەکرێت بەجەژن، وتەبێژی ئەو وەزارەتەش تەئکیددەکاتەوە، “ئێوارەی  ١٤ی مانگ بڕیاری کۆتایی دەدرێت”، دەشڵێت:”ئاماژەکان بۆ ئەوەیە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕۆژی ھەینی بێت”.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی ھەرێم بەSNNی ڕاگەیاند، “لیژنەی بینینی مانگ  لەھەرێم بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن کۆدەبێتەوەو جگەلەوەش بەگوێرەی پێشبینیەکان یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕۆژی ھەینی دەبێت کە دەکاتە ١٥ی ٦ی ٢٠١٨، بەڵام دەبێت مانگ ببینرێت ئەوکات دەکرێت بەجەژن”.

وتیشی:”وەک ھەرێم ھەماھەنگیمان لەگەڵ دیوانی وەقفی سوننەی عیراق ھەیە، جگەلەوەش دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن بەھەماھەنگی دەبێت لەگەڵ  دیوانی وەقفی سوننەو سعودیە”.

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژەی بەوەشدا، “تیمەکانمان لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی ھەرێم ئێوارەی ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگە لەئامادەباشیدادەبن و ھەرکات مانگ بینرا، ئەوا دەکرێت بەجەژن، ھاوکات داواش لەھاوڵاتیان دەکەین، ئەگەر مانگیان لەئێوارەی ھەمان ڕۆژدا بینی ئاگادارمان بکەنەوە”.

ئەوەشی وت:”ئێمە وەک ھەرێمی کوردستان چاوەڕوانی ھیچ وڵات و لایەنێک ناکەین، ئەگەر مانگ بینرا، ئەوا دڵنیابن دەکرێت بەجەژن، بەڵام ھەماھەنگی لەگەڵ عیراق و سەرجەم وڵاتانی دیکەش لەوبارەیەوە دەکەین

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: