بەشی هونەرە جوانەکان چیە؟ خوێندن چەند ساڵە؟ وانەکانی چین. دەرچوانی ئەم بەشە دەبنە چی؟

maxresdefault.jpg

ئەمجارە باسی بەشێکی ترتان بۆ دەکەین #پۆلی١٢ ەکان:
#سکوڵی هونەرە #جوانەکان ( بەشی موزیک ـ زانکۆی سلێمانی ):
دەبێت خوێندکار کۆنمرەی پۆلی 12ی لە 60 کەمتر نەبێت ، بۆ ئەوەی بتوانێت فۆڕمی تاقیکردنەوە وەربگرێت .
دەبێت خوێندکار سەرکەوتوو بێت لە تاقیکردنەوەی وەرگرتنی .
تاقیکردنەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 بەم شێوەیە دەبێت : 
1. ڕۆژی یەکەم ؛ تاقیکردنەوەی تیۆری موزیک دەبێت ، خوێندکار کۆمەڵێک پرسیار دەبێت وەڵام بداتەوە دەربارەی تیۆری موزیک و هەندێک زانیاری گشتی دەربارەی ئامێرەکان و فۆڕم و بنەما سەرەتاییەکانی تیۆری موزیک .
2. ڕۆژی دووەم ؛ تاقیکردنەوەی پراکاتیک دەبێت . خوێندکار پێویستە پارچەیەک ئامادە بکات بە هەر ئامێرێک کە خۆی بە توانایە لێیدا . یان گەر بۆ بەشی دەنگ ( ڤۆکاڵ ) بێت ئەوە یان ئۆپێرایەک یان چواریلەیەکی کوردی ئامادە بکات ، هەروەها تاقیکردنەوەی ڕتم و سۆڵفێجیش دەکرێت .
خوێندن لە بەشی موزیک 4 ساڵە . لە قۆناغی یەکەم و دووەم گشتی دەبێت . لەقۆناغی سێیەم خوێندکار ئەو بەشە هەڵئەبژێرێت کە تیایدا بە توانایە وئارەزووی خوێندنی هەیە . بەشەکانیش بەم شێوەن ؛
1. Composition موزیک دانان
2. Performance ژەنین
3 . Ethnomusicology ئێتنۆ موزیکۆلۆجی
لە دوای بەدەست هێنانی بڕوانامەی بەشی موزیک ، بواری کارکردنی زۆر و جۆراو جۆری هەیە . وەک ؛ وانە وتنەوە لە ئامادەیی ، وانە وتنەوە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان ، وەزارەتی ڕۆشنبیری ، دەزگاکانی ڕۆشنبیری ، سەندیگای هونەرمەندان ، ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان … هتد
بڕوانامەی بەشی موزیک ئەکادیمییە . دەتوانێت هەڵگری ئەم بڕوانامەیە لە کۆمپانیا جیاوازەکان کار بکات .
تێبینییەکی گرنگ ؛ لەبەر نەبوونی کەسانی شارەزا بەپێ ی پێویست لە کوردستان لە بواری هونەری موزیک ، لەسەرجەم شوێنەکان پێویستیان بە بڕوانامەی بەشی موزیکیان هەیە . چ ئامادەییەکان یاخود پەیمانگاکان یان شوێنەکانی تر
لەگەڵ ڕێزدا

Advertisements

کؤمینتت چیە؟