وردەکاری گۆڕانکاری پێشنیارکراوی سیستمی وەرگرتنی راستەوخۆیی زانکۆیی

وردەکاری گۆڕانکاری پێشنیارکراوی سیستمی وەرگرتنی راستەوخۆیی زانکۆیی

خوێندکارانی پۆلی ١٢ و بەتایبەتی دەرچوانی پۆلی ١٢ زۆرترین پرسیاریان ناردبوو بۆ پەیجی زانکۆلاین سەبارەت بە ئەو گۆرانکاریانەی کە لە سیستمی زانکۆلاین و راستەوخۆییدا دەکرێ و باس لە گۆڕینی سیستمەکە دەکرا.

ماڵپەری زانکۆلاین تەواوی وردەکاریەکانتان بۆ بڵاو دەکاتەوە کە لەپەیجی فەرمی مامۆستای زانکۆو یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری سیستمی زانکۆلاین لە ساڵی ٢٠١١، وەری گرتوە

تەواوی گۆڕانکاریە پێشنیارکراوەکان:

35144693_220916865181865_5338065215537807360_n.jpg

وردەکاری گۆرانکاری پێشنیارکراو بۆ سیستمی راستەوخۆیی زانکۆیی
سیستمی راستەوخۆیی زانکۆیی سیستمێکی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی ١٢ ەیە کە لە ٢ ساڵی رابردوودا لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە دانرا . ئەم سیستمی وەرگرتنە بەوتەی بەرپرسانی وەزارەت لە سەر بنەمای حەزی خوێندکار بۆ بەشێک دارێژراوەو دەبێتە دەرفەتێک بۆ ئەو خوێندکارانە وەربگیرێن لەبەشێک کە حەزیان لەسەری هەیە.
با بزانین سیستمەکە چۆن خوێندکاری وەرگرتوە پێشتر و گۆڕانکاریەکە چیە بۆ ئەمساڵ؟
١- خوێندکار سەردانی بەشێکی دیاری کراوی دەکردو فۆرمێکی وەردەگرت و ناوی چەند بەشێکی تێدا دەنوسی و پاشان دەیگەڕاندەوە بۆ بەشەکە.
٢- کاتێک دیاری دەکرا بۆ خوێندکار بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە کە لەسەر ٣٠ نمرە بوو. ٧٠ نمرەکەی تر لەسەر نمرەی پۆلی ١٢ ی خوێندکار ئەژمار دەکرا.
٣- دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەسەر ٣٠ نمرەی بەدەست هاتوو لەسەر ٣٠ لەگەڵ ٧٠ نمرەی پۆلی ١٢ کۆدەکرایەوەو نمرەی گشتی خوێندکار دەردەچوو . بەو شێوە خوێندکاران دەکەوتنە پێشبرکێوە بۆ وەرگیران لە بەشێکی دیاریکراو.
گۆڕانکاریە پێشنیارکراوە کە چیە؟
بەپێی ئەو زانیاریانەی بەدەستم گەیشتوە سیستمی راستەوخۆیی تاقیکردنەوەی لەسەر ٣٠ ی نامێنێ و دەکرێتە سیستمی کردێدیت .
بابزانین ئەم سیسیتمی کرێدتە چیە؟
– خوێندکار وەک ساڵانی تر ٧٠٪ نمرەی گشتی پۆلی ١٢ ی بۆ ئەژمار دەکرێ لە سیستمی راستەوخۆیی
– هەمان ٣٠ نمرەی تریش هەر دەمێنێتەوە بەڵام ئەمجارە لەسەر بنچینەی تاقیکردنەوە ئەژمار ناکرێ بەڵکو لەسەر بنچینەی ئەژمارکردنی وانە هاوپەیوەندیدارەکان ئەژمار دەکرێ.
بۆ نموونە خوێندکارێک بە سیستمی راستەوخۆیی پێشکەشکردن ئەنجام دەدات بۆ بەشی زمانی کوردی لە کۆلێجی پەروەردە:
(لیژنەیەک لەوەزارەت بۆ هەر بەشێکی سیستمی راستەوخۆیی وانەی هاپەیوەندیداریان داناوەو بۆ نموونە بۆ زمانی کوردی وانەی هاوپەیوەندیداری عەرەبی و ئنگلیزی و کوردییان داناوە)
بەگشتی :
(٧٠ نمرەی لەسەر نمرەی پۆلی ١٢ دەبێ+ ٣٠ نمرە لەسەر وانەی هاوپەیوەندیدار)

لە (٣٠) نمرەکە ( ٢٠ نمرەی وانەی کوردی پۆلی ١٢+٥ نمرەی وانەی عەرەبی+ ٥ نمرە لەسەر نمرەی وانەی ئنگلیزی پۆلی ١٢) ی ئەژمار دەکرێ.
واتە چۆن ٢٠ نمرە لە نمرەی وانەی کوردی؟
زۆر ئاسانە : بۆ نموونە خوێندکارێک لە وانەی کوردی ٨٠ ی هێناوە لە پۆلی ١٢ ، ئەی ئەگەر ئەو ٨٠ نمرە بگۆڕین بۆ ٢٠ نمرە چی دەکەین؟ بە ئاسانی یاسای دولاو دونێوان.

٨٠لێکدان ٢٠ دابەش ١٠٠ = ١٦ (واتە کرێدتی کوردی ١٦ دەبێ)

بۆ نموونە خوێندکار لەوانەی عەرەبی ٧٦ ی هێناوە

هەر وەک باسمکرد وانەی عەرەبی (کرێدتەکەی ٥ نمرەیە)
یاسای دولاو دونێوان بەسەر ئەمیشدا جێبەجێ دەکرێ:

٧٦لێکدان( ٥) دابەش ١٠٠= ٣،٨

بۆ نمونە لە لە ئنگلیزی ٧٠ ی هێناوە
کرێدتی ئنگلیزی (٥) نمرەیە
٧٠ لێکدان ٥ دابەش ١٠٠= ٣،٥
کەواتە کرێدتەکان کۆدەکەینەوە:
٣،٨+٣،٥+١٦= ٢٣،٣ لەسەر ٣٠
بۆ نمونە لە پۆلی ١٢ کۆی گشتی خوێندکار ٦٠١ بوو ئەوا دەیگۆڕین بۆ ٧٠ بەهەمان شێوەی یاسای دولاو دو نێوان:
٦٠١ لێکدان ٧٠ دابەش ٧٠٠= ٦٠،١

لە کۆتاییدا خوێندکار دەبێتە خاوەن ٦٠،١(لەسەر ٧٠) +٢٣،٣ (لەسەر ٣٠ نمرەی کرێدیت)
کە دەکاتە ٨٣،٤ . بەم شێوە خوێندکار بەم نمرەوە دەچێتە پێشبرکێ بۆ وەرگیران لەبەشێکی دیاریکراو لەسیستمی راستەوخۆیی.

ئایا وردەکاری سیستمەکە چۆنە و چ بەشێک لە خۆ دەگرێ بۆ ئەمساڵ و دەرچوانی خولی یەکەم کەی فۆرم پڕ دەکەنەوەو دەرچوانی خولی دوەم کەی فۆرم پڕ دەکەنەوە ، ئەوە تا ئێستا رون نیە.
بەڵام ئەوەی ڕونە هەموو خوێندکارێک دەرچوی خولی یەک یان خولی ٢ مافی پڕکردنەوەی فۆرمی راستەوخۆیی دەبێ گەر مەرجی نمرەی راستەوخۆیی تێدابێ (کە بۆ ئەمساڵ نازانم چ نمرەیەک دانراو).

لە نوسینی دهاتوودا باسی لایەنە خراپەکان و لایەنە باشەکانی سیستمی راستەوخۆیی و زانکۆلاین دەکەم و دوای ئەم گۆرانکاریە چ جیاوازیەک ماوە لە نێوان ٢ سیستمەکەدا؟ کامیان مەجالی واستەکاری تێدایەو بۆ وەزارەت ئەم گۆرانکاریەی کردوە؟
(تەنها رای خۆم دەردەبڕم)
هیوادارم رونبێت ئەوەی باسمکرد)
لەشساغبن و بەهیوای سەرکەوتن.

 نوسین: مامۆستای زانکۆ:
دلۆڤان فائق
Advertisements

کؤمینتت چیە؟