Advertisements
Skip to content

حوزه‌یران 13, 2018

گەنجینەیەک لە بابەت

by Kurd
ماڵپەرو پەیجی زانکۆلاین وەک خزمەتێک بەردەوام زانیاری زانستی زیادکەکات بۆ ئەم لینکەو رۆژانە دەتوانن سەردانی بکەن
بە کلیک کردنە سەر هەریەک لەم لینکانەی خوارەوە بابەتەکە دەکرێتەوە
نوری مالکی دوای لە سێدارەدانی سەدام راستەوخۆ تەرمەکەی سەدام دەباتەوە ماڵی خۆی و لە ئاهەنگی ژنهێنانی کوڕەکەیدا تەرمی سەدام دادەنێن و بە پێ دەچنە سەری .
بۆ بەردەوام قژت دەڕوتێتەوە؟

وه‌رگێڕان: ڤانیا بێستون

به‌گشتى زۆرێك له‌ ئێمه‌ به‌ده‌ست قژ ڕووتاندنه‌وه‌ ده‌ناڵێنین ، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ “ڕێجیم” ده‌كه‌ن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشى له‌شیان و هه‌موو خۆراكێك له‌خۆیان ده‌گرنه‌وه‌ ، بێ ئه‌وه‌ى هه‌ستى پێ بكات ڤیتامینێكى زۆر گرنگ له‌ له‌شیدا له‌ده‌ست ده‌دات ئه‌ویش بریتییه‌ له‌B7 كه‌ پێى ده‌وترێ بیوتین .

 

• ئه‌م ڤیتامینه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ( ڕووتاندنه‌وه‌ى قژ و به‌رزبوونه‌وه‌ى كۆلیسترۆڵى خوێن و نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و هه‌ستیارى پێست ) .
• ئه‌و خۆراكانه‌ى كه‌ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ بیوتین (مۆز ، گێزه‌ر ، خومره‌ ، قه‌رنابیت ، ماسى ، به‌رهه‌مه‌ دانه‌وێڵه‌ییه‌كان ، نۆك).
• ئاگاداربه‌ به‌هیچ جۆرێك ئه‌و سه‌رچاوانه‌ نه‌خۆیت به‌تایبه‌تى ” داو و ده‌رمان” كه‌ كێش داده‌به‌زێنن ، چونكه‌ ڕاسته‌خۆ ئه‌م ڤیتامینه‌ له‌له‌شدا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌ .
• بۆ پڕبوون و جوانى قژت ده‌توانى ڕۆژانه‌ زه‌یتى زه‌یتون یان زه‌یتى باده‌م بده‌ى له‌ پێستى سه‌رت .
له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
کۆتایی بە کلس و زەردبوونی ددان بهێنە


هەندێک کات بەهۆی خواردن و شێوازی دەرهاتنی ددانەکانەکانەوە، ددان کلس دەگرێت یاخود ڕەنگی زەرد دەبێت، گرفتەکە لەوەدایە کە ئەو ڕەنگ زەردی و کلسە لەو شوێنە ناوەستێت، بەڵکو دواتر دەبێتە هۆی ناخۆشکردنی بۆنی دەم و کلۆربوونی ددانەکان.

باشترین ڕێگە بۆ نەهێشتنی کلسی ددانەکان  بریتیە لە سەردانکردنی پزیشک و لابردنی بەشێوەیەکی پزیشکی، ئەگەر نا ئەوا خۆت دەتوانیت بەم گیراوەیەی لای خوارەوە لایبەریت: 

کەرەستەکان: چیلکەیەکی پاککردنەوەی ددان، نیو کەوچکی چا خوێ، پەرداخێک ئاوی گەرم، ئاوی ئۆکسجین (Hydrogen peroxide)، فڵچەی ددان، پاکژکەرەوەی ناودەم (Mouth wash)، کەوچکێکی گەورە سۆدەی نان.

رێگای ئامادەکردن و بەکارھێنان:
-سۆدە و خوێیەکە لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکە و دواتر بە فڵچەی ددانەکە ئەو گیراوەیە بدە لەو شوێنانەی کلسی زۆری پێوەیە و بۆماوەی ٥ خوولەک بەردەوام بە.
-ئاوە گەرمەکە و ئاوی پڕ ئۆکسجین تێکەڵ بکە و بۆماوەی یەک خوولەک غەرغەرەی پێبکە.
-لەکۆتاییدا دەبینیت کلسەکان لە ددانت بوونەتەوە و دەتوانیت بە چیلکەی ددان پاککردنەوەکە لێی بکەیتەوە و دواتر بە پاکژکەرەوەکە ناودەمت بشۆ.

بۆ ئەوەی لە زەردبوونی ددانەکانیش ڕزگارت ببێت، ئەم ڕێگایانەی خوارەوە تاقی بکەرەوە:

ماسکی یەکەم:  ماسکی ددانی ڕۆنی گوێزهندی و زەردەچەوە و  ڕۆنی سیر

پێکهاتەکان:
– چارەکە کەوچکێک زەردەچەوە.

– شارەکە کەوچکێک ڕۆنی گوێزهندی ئۆرگانی. 
– دوو دڵۆپ لە ڕۆنی سیری ئەسڵی.
– یەک تۆز لە خوێی دەریا (دەتوانرێت ئەمەش بەکار نەهێنرێت).

شێوازی ئامادەکردنی ماسکەکە:
هەموو پێکهاتەکان بخەرە نێو قاپێکەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە، پاشان گیراوەکە بخەرەسەر فڵچەی ددانەکەت و ددانەکانتی پێ بشۆ، پاشان با ئەو تێکەلەیە بۆ ماوەی 3 تا 5 خولەک بە ددانەکانتەوە بمێنێتەوە و پاشان بە شێوەیەکی ئاسایی ددانەکانت بشۆ و ئاو لە دەمت وەربدە. 

دووەم: سپیکردنەوەو  پاکردنەوەی ددان بە سۆدە و نەعنا. 
پێکهاتەکان:
– نیو کەوچک سۆدەی هەویر. 

– دوو دڵۆپ ئاوی لیمۆ
– یەک دڵۆپ لە ڕۆنی ئەسڵی نەعنا. 
– چارەکە کەوچکێک پاودەری نەعنای وشک. 

چۆنیەتی ئامادەکردنی:
هەموو پێکهاتەکان بخەرە نێو قاپێکەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە. پاشان گیراوەکە بخەرەسەر فڵچەی ددانەکەت و ددانەکانتی پێ بشۆ، پاشان با ئەو تێکەڵەیە بۆ ماوەی 3 تا 5 خولەک بە ددانەکانتەوە بمێنێتەوە و پاشان بە شێوەیەکی ئاسایی ددانەکانت بشۆ و ئاو لە دەمت وەربدە.

تێبینی: هیچ کاتێک گیراوەکان قوت مەدە و پاشان ددان شۆردن، غەرغەرەی ئاو بە دەمت بکە. 

ئەگەر هەستت کرد لە کاتی بەکارهێنانی هەریەک لەو گیراوانە، توشی هەستیاری-حەساسیەت – بویت، ئەوا چیتر بەکاریان مەهێن

لەکاتی پێوەدانی دوپشک دەبێ چی بکەین

ۆربەی کات تەنها هەندێک نیشانە دەبێت لە شوێنی پێوەدانی دووپشک بۆ نمونە وەک ئازار لە شوێنی گەستنەکە کە لەوانەیە توند بێت یان سڕبوون و مێروولەکردن لە شوێنی گەستنەکە یاخود لەوانەیە هەندێکجار ئاوسانێکی کەم لە دەوروبەری شوێنی گەستنەکە ببینرێت.
بەڵام لەوانەیە هەندێکجار نیشانەی مەترسیدار ببینین لە ئەنجامی کاریگەری بڵاوبونەوەی ژەهرەکە بەناو لەشدا وەک:
۱- هەناسەدان بە گرانی.
۲- گرژبونی بە ئازاری ماسولکە.
۳- جوڵەی نائاسایی سەر و مل و چاو.
٤- لیک هاتنەخوارەوە بە دەمدا.
۵- ئاڕەقکردنەوەی زۆر.
٦- ڕشانەوەو دڵ تێکهەڵاتن.
۷- فشاری خوێن بەرز ئەبێتەوە.
۸- لێدانی دڵی خێرا ئەبێت و هەندێکجار ناڕێک ئەبێت.
۹- گریانێکی زۆر و ناڕەحەتیەکی زۆر لە منداڵدا.
لە کاتی بوونی ئەو نیشانانەدا پێویستە بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بكرێت بۆ پاراستنی ژیانی كەسەكە و ژەهری دوو پشک بە پێی شوێنی جوگرافیا ئەگۆڕێت بۆ نمونە دووپشکی ناوژەی عەربەت بە ناوبانگە.

لە کاتی پێوەدانی دووپشک پێویستە چی بکەین؟

۱- پاککردنەوەی شوێنی گەستنەکە بە ئاوو سابونێکی کەم.
۲- بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ شوێنی گەستنەکە بۆ ماوەی ۱۰ دەقیقە و دواتر لابردنی سەهۆڵەکە بۆ ماوەی ۱۰ دەقیقە و دواتر دانانەوەی سەهۆڵەکە لە شوێنی گەستنەکە بە هەمان شێوەی پێشووتر.
۳- ئەگەر هەستت بە ناڕەحەتی پڕۆسەی قوتدان کرد تکایە نە خواردن نە شلەمەنی مەخۆ.
٤- ئەگەر ئازاری زۆر بوو ئەتوانیت دەرمانێکی ئازار شکێن بە کار بهێنیت بەڵام بە ڕێنمایی پزیشکی منداڵان.
ئا/ د.پشدەر عبداللە اسماعیل
زۆر بە ئاسانی خێرایی مۆبایلەکەت زیادبکە

خێرایی مۆبایله‌ت زیادبكه‌

به‌پێی هه‌واڵێكی گۆڤاری (كۆنیكت)ی ئه‌ڵمانی، مۆبایلی ئه‌ندرۆید دوای دوو ساڵ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و باترییه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت و به‌رگه‌ی كاركردنی رۆژێكی ته‌واو ناگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی خێرایی بۆ بگه‌ڕێنیته‌وه‌و به‌باشی و خێرایی كاربكات ده‌توانیت په‌یڕه‌وی ئه‌مانه‌ بكه‌یت.

1- سڕینه‌وه‌ی هه‌ندێك ئه‌پڵیكه‌یشن و به‌رنامه‌ی زیاد، ئه‌مانه‌ قه‌باره‌یه‌كی زۆر له‌ناو مۆبایله‌كه‌تدا پڕده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی خاوبوونه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها كار له‌ زیادكردنی میمۆریه‌كه‌ت ده‌كه‌ن.

2- داخستنه‌وه‌و لابردی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌دوای داخستنه‌وه‌ش كارده‌كه‌ن.

3- لابردنی شۆرتكه‌تی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌.

4- به‌تاڵكردنه‌وه‌ی رامه‌كان له‌دوای كردنه‌وه‌ی سایته‌كان و هه‌ندێك ئه‌پڵیكه‌یشن كه‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر سیستم و میمیۆرییه‌كه‌ی.

5- فایله‌كان بگوازه‌ره‌وه‌و هه‌وڵبده‌ كه‌متر داتاو فایل له‌سه‌ر میمۆری مۆبایله‌كه‌ بێت و بیخه‌یته‌سه‌ر میمۆری ده‌ره‌كی یان لابتۆپ.

بە توێکڵی پەتاتە خۆت لە پیربوون بپارێزە

هەرچەندە پیر بوون پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە بەڵام زۆر جاریش دەبینین سپی بوونی پرچ لە ژنان و پیاواندا لە دوای 30 ساڵییەوە دەست پێ دەکات، بۆ ئەم سپی بوونەش زۆر کەس پەنا دەبەنە بە بۆیاخکردنی پرچیان کە بۆیاخی دەستکرد کە بە موادی کیمیائی دروست دەکرێ.
بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە باشتر وایە بە دەرمانی سروشتی هەوڵ بدەین ئەم گرفتە چارەسەر بکەین کە چی پیاوان چی ژنان زۆر جار خەمی لێ دەخۆن و کاریگەری دەرونیان لا دروست دەبێت.

سپی بوونی پرچ لە چیەوە دێت؟

سپی بوونی پرچ پەیوەندی بە کەمی مادەی میلانینەوە هەیە کە دەڕژێتە سەرکە خانەکانی پێست و پرچ تاکو ڕەنگی سروشتی خۆی پیشان بدات، بە کەم بوونی ئەم مادەیە، روخسار و پرچ بە شێوەیەکی تر دەردەکەوێت و گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن.

– کاریگەر وراسی.. هەندێ خێزان هەن نەخۆشی و سپی بوونی پرچیان زوتر توش دەبێت دەڵێن کاریگەری ئەو کەسانەن کە لێیان بوونە.

– بۆیاخکردنی پرچ.. زۆربەی بۆیاخەکانی پرچ بە مادەی کیمیائی دروست دەکرێن و زۆر بەکارهێنانیان پرچ زیاتر سپی دەبێت وات لێ دەکات زیاتر بەکاریان بهێنیت.

– دڵەڕاوکێ.. هەرچەندە هیچ سەرچاوەیەک ئەمەی پشت ڕاست نەکردووەتەوە بەڵام زۆر بەی ئەو کەسانەی لە دڵەڕاوکێدا دەژین زووتر پرچیان سپی دەبێت لەوانی تر.

– کەمی ڤیتامین B.. ئەو کەسانە زووتر پرچیان سپی دەبێت کە ڤیتامین  B یان کەمترە بەتایبەتی لە تەمەنی 35 ساڵیدا.

چارەسەری سروشتی بە ڕێژەی 100٪

دەتوانیت گیراوەیەکی سروشتی دروست بکەیت کە تەنیا پێویستی بە توێکڵی 5 پەتاتەی مام ناوەند هەیە و لەگەڵ دوو کوپ ئاو بۆ ماوەی 10 دەقیقە لەسەر ئاگرێکی نزم دایبنێ و پاشان کە سارد بوەوە ئاوەکە بپاڵێوە و لە شوشەیەکی خاوێندا هەڵیبگرە و پاشان بەکاری بهێنە بەم شێوەیە.

– دوای شوشتنی پرچت بە شامۆ و خاوێنکردنەوەی، پاشان بەو ئاوەی کە هەڵتگرتووە ڕەگی پرچت هەمووی تەڕ دەکەیت، پاش چەندین جار لە شوشتنی پرچت و دووبارە کردنەوەی ئەمە کاریگەری دەبێت و پرچت ڕەنگی خۆی دەگرێتەوە.. تۆێکڵی پەتاتە دەوڵەمەندە بە دژە ئەکسیدە و کاریگەری دەکات لە ڕەگی خانە ئاساییەکانی لەش کە پەیوەندیان بە پیر بوونەوە هەیە.
هەروەها ئاوی توێکڵی پەتاتە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و مەوادی نیاستین و ریبۆفلافین کە گەشە و درەوشانەوە بە رەنگی پرچ دەکات و روخساری پیریش لەسەر پێست و پرچ کەم دەکاتەوە.

ئاوی توێڵکی پەتاتە بۆ ئەو پرچانە باشە گە ڕەنگی تۆخیان هەیە کاریگەری باشتری هەیە، بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە ڕەنگی پرچیان کاڵە یان پرچیان زەردە باش نییە و ئەگەر ئەوەی هەیە ڕەنگی پرچیان بگۆڕێت.

پەیوەندی نێوان پیاوان و ژنان یەکێکە لەھەستیارترین پەیوەندییەکان و رەنگە پیاو و ژن لەسروشتی پەیوەندییەکەیان تێ نەگەن ئەمەش دۆخێکی پر نادیاری دروست دەکات و گرفت و کێشە دەنێتەوە.
لەنێویاندا لێک تێنەگەیشتن و تێگەیشتنی ھەڵە لەچەند ئاماژەیەک کەپیاوان دەینێرن و ژنان ھەڵە لێی تێدەگەن لەوبارەیەوە وێب سایتی (تایمز ئۆف ئیندیا) ئەو ھەڵسوکەوتانەی بەم جۆرە دەستنیشان کردوە:
١. پێدەکەنێ بەو قسانەی کەتۆ دەیانکەیت و پێکەنیناوی نیە: ئەمەش ئاماژەیەکە کەدەیەوێ بڵێت گرنگی بەوە دەدات کەتۆ دەیڵێیت و دەیەوێ لێت نزیک بێتەوە و رازیت بکات.
٢. چەندین جار گوێ لەسکاڵاکانت دەگرێت: دەزانێ تۆ لەشتێک بێزاری و دەیەوێ چی لەدڵتدایە بیڵێیت وەک ھاورێیەکی نزیک.
٣. نھێنییەکانی خۆیت بۆ باس دەکات: کەئەمە تەنیا بۆ ھاورێ نزیکەکان دەبێ تۆشی بەیەکێ لەو ھاورێ دڵسۆز و متمانە پێکراوە داناوە.
٤. پێت دەڵێ کەدەیەوێ پەیوەندیی بەخانمێکی ووەک تۆوە ھەبێت: ئەمەش یەکێکە لەرێگاکان بۆ دەربڕینی ئەوەی کەخۆشی دەوێیت بەڵام ھەندێ جار ئەمە ماناکەی تریشی ھەیە دەبێ ئاگاداربیت.
٥. تێبینی ھەندێ شتی ھاوبەش دەکات لەنێوانتان و باسی دەکات بەمانای وایە کەگرنگیت پێ دەدات و بەجدی بیر لەپێکەوەبونتان دەکات.
٦. بەردەوام دەیەوێ توڕەت بکات: ئەمەش بۆ ئەوەیە کەپیاو دەزانێ خانمان زوو توڕە دەبن و دەوروژێن بۆیە دەیەوێ گرنگیدانی خۆی بەم جۆرە دەربڕێت.
٧. زۆربەی کاتەکان پشتیوانیت دەکات: ئەمەش ئاماژەیەکە کەھاوکاری ئەو بەردەوامە و دەیەوێ لەھەستەکانی تێ بگەیت بەوپێیەی گرنگی تەواوت پێ دەدات.

بەکارهێنانی سیر و تێکەڵکردنی لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی تر سوودێکی گرنگی بۆ قژ هەیە، چونکە سیر دەوڵەمەندە بە زینک و کالسیۆم و گۆگرد کە دەبێنە هۆی گەشەی قژ و ڕێگریکردن لە ڕووتانەوەی.

ماڵپەڕی “boldsky” چەند بەکارهێنانێکی سیری بۆ پاراستنی تەندروستی قژ خستووەتە ڕوو.

تێکەڵکردنی سیر لەگەڵ هەنگویندا تا شێوەیەکی شل وەردەگرێت، پاشان بەکارهێنانی بۆ قژ بۆ ماوەی ٢٠ خولەک یارمەتی پاراستنی تەندروستی قژ دەدات.

تێکەڵکردنی زەیتی گوێزی هیندی و سیر و کەمێک پیاز، پاشان گەرمکردنیان پێکەوە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری دەبێت و گرنگە لە هەفتەیەکدا دووجار لەقژبدرێت و ماوەی ٣٠ خولەک بە قژەوە بمێنێتەوە.

تێکەڵکردنی سیر و سرکە، مەساجکردنی پێستی سەر بەو تێکەڵەیە سوودێکی زۆری هەیە و سوڕی خوێن چالاک دەکات.

بەکارهێنانی سیر و دارچینی و پیاز، گرنگە ڕۆژانە دووبارە بکرێتەوە و ئەنجامێکی زۆر باشی دەبێت و ڕووتانەوە ڕادەگرێت.

………………….

بەمەبەستی نەمانی زیپکەی دەموچاو کە بەشێک لە گەنجان تووشی دەبن، دەتوانن سود لە ئاوی لیمۆ وەربگرن بە ڕێگەیەکی ئاسان زیپکەی ڕوخساریان نەهێڵن و پەنا بۆ دەرمانی کیمیایی نەبەن.

Image result for Honey & Lemon for Acne

ماڵپەڕی ” livestrong” ئاماژە بە چۆنییەتی بەکارهێنانی لیمۆ دەکات بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار.

بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسان لە لیمۆدا بەکتریای زیانبەخش دەکوژێت.

ئاوی نیو لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچکی بچوک هەنگوین لە دەفرێکدا بەجوانی تێکەڵبکرێت، یان هەنگوینەکە بخرێتە سەر قاشە لیمۆکەوە.

ئەم گیراوەیە بدرێت لە ڕوخسار و بۆماوەی ١٠ خولەکی پێوەی بێت دواتر ڕوخسار بە ئاو بشۆرێت.

گیراوەی ئاوی لیمۆ و هەنگوین هۆکارە بۆ نەمانی زیپکەی ڕوخسار و ئاوساوی ڕوخسار ناهێڵێت و هۆکارێکیشە بۆ لەناوبردنی پێستی مردووی ڕوخسار و پێدانی بریقە و گەشی بە پێستی ڕوخسار.

ئەم گیراوە هەفتەی دووجار بەکاربهێنرێت بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی باش.

Image result for Honey & Lemon for Acne

Screen Shot 2018-06-14 at 4.41.43 AM.png
بەم شەش ڕێگایە پارێزگاری لە مانەوەی شەحنی مۆبایلەکەت بۆ ماوەیەکی درێژ بکە:
١-بەدرێژای شەو مۆبایلەکەت بە شەحنەوە مەھێڵەوە.
٢-بەبەردەوامی ڕووناکی مۆبایلەکەت کەمبکەرەوە.
٣-بلوتوس و جی پی ئێس دابخە.
٤-ئەوە لە بیرمەکە کە دەبێت فەیسبووکەکەت و ئەنستەگرامەکەت داخستبێت.
٥-مۆبایلەکەت لەسەر ھەزە دامەنێ  لەم کاتەدا شەحنێکی زۆر بەفیڕۆ دەچێت.
٦-GSM لەجیاتی ٣G و ٤G بەکاربھێنە.
به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارێكی خێرخوازی و هاوكارییه‌كی مرۆیی، زیاتر له‌ دوو هه‌زار ژن له‌ ئێرله‌ندا خۆیان ڕووت كرده‌وه‌، چوونه‌ ناو ده‌ریا و مه‌له‌یان كرد.
به‌ سه‌رپه‌رشتی لویزا سینیجیجلیسی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌یییه‌كان، دوو هه‌زار و 505 ژن له‌ ئێرله‌ندا، خۆیان كرده‌ ناو ده‌ریا و بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك به‌ ڕووتی تێیدا مانه‌وه‌.
به‌مه‌ش ناویان چووه‌ كتێبی گینسه‌وه‌ و ژماره‌ی پێوانه‌یییه‌كه‌ی ساڵی 2015یان شكاند، كه‌ 786 ژن به‌ ڕووتی له‌ناو ئاودا مه‌له‌یان كردبوو و ناویان چووبووه‌ ناو كتێبی گینسه‌وه‌.
 پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌و ژنانه‌ مه‌له‌یان تێدا كرد نزیكه‌ی 12 پله‌ی سیلزی بوو، به‌مه‌ش زیاتر له‌ 153 هه‌زار یۆرۆیان كۆ كرده‌وه‌ و هه‌ر هه‌موویان به‌ نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان دا.

ئه‌م كاره‌ خێرخوازییه‌ش له‌ ئێرله‌ندا وه‌ك ڕۆتینی لێ هاتووه‌ و له‌ ساڵی 2013 وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ژنان خۆیان ڕووت ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ناو ئاو مه‌له‌ ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش پاره‌یه‌كی باش له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك گینس وه‌رده‌گرن، پاره‌كه‌ش بۆ منداڵانی نه‌خۆش ده‌نێرن.

سه‌رچاوه‌_ لبنان24
 وشە – ڕێناس شابان
Advertisements

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: