بچوککردنەوەی لوت

هەندێك لەو كەسانەی قەبارەی لوتیان گەورەیە و ناتوانن نەشتەرگەری جوانكاری لوت  ئەنجام بدەن ئەوە دەتوانن سوود  لەم بیرۆكانە وەربگرن بۆ بچوككردنەوەی قەبارەی لوتیان .
1-دەتوانیت مایكئاپ بەكاربهێنیت بۆ بچوككردنەوەی قەبارەی لوت بەجۆرێك دووهێڵی تەریب لە كرێمی ئەساس كەڕەنگەكەی تۆختربێت لە ڕەنگی پێستت بیدە لەسەر ئێسكی لوتت لە سەرەوە بۆ خوارەوە دواتر كرێمێكی ئەساسی كاڵتر لەو ڕەنگە بدە لە لاتەنیشتەكانی پێستی لوتت كە ڕەنگە تۆخەكەی پێشوت لێنەدابێت و ئەم ئەساسە خاو بكەرەوە ،تێبینی ئەوە دەكەیت كە قەبارەی لوتت بچوكتر دەركەوتوە.
2- پشت چاوی ڕەنگ ڕەساسی لەڕێی بەكارهێنانی فڵچەیەكی تایبەتەوە بدە لە لاتەنیشتەكانی لوتت و سەر لوتت ئەساسێكی لێبدە كە نیو پلە لە ڕەنگی پێستت تۆختر بێت .
3-ئەگەر قەبارەی لووت گەورەیە ئەوە دوور بكەوەرەوە لەبەستنی قژت لە دواوە ، باشتر وایە قژت بە تەسرحەی قەبارە گەورە ڕێك بخەیت ئەمە وادەكات قەبارەی لوتت بچوكتر دەربكەوێت .
4-باشتر وایە ڕەنگی تۆخ بۆ پشت چاو و لێوەكانت بەكاربهێنیت بۆ ئەوەی ئەو كەسەی تەماشات دەكات زیاتر سەرنجی بچێتە سەر لێو و چاوەكانت .
5-ئێكسسواری گەورە بەكاربهێنە ئەمە وادەكات ئەو كەسەی تەماشات دەكات زیاتر دیقەت لە ئێكسسوارەكانت بدات و تەماشای لوتت نەكات .
Advertisements

کؤمینتت چیە؟