بە یەکەم پیتی ناوەکەت کەسایەتیت بناسە

لێکدانەوەی کەسایەتی جۆری زۆرە، ئەم لێکدانەوەیە بریتییە لە خوێندنەوەی کەسایەتی مرۆڤەکان بە پێی پیتی یەکەمی ناوەکەیان.

ئەلف : میهرەبان و ڕەفتار جوان و خوێن گەرمن، لەگەڵ هەموو کەسێکدا بە زوویی دەکرێنەوە، حەزیان لە ڕەنگی ڕەش نیە و زوو زوو نەخۆش دەکەون، کە بڕیارێکیان دا زۆر درەنگ پەشیمان دەبنەوە.

ب: کەسانێکی باڵا جوان و کەشخەن، زۆر دەست و دڵ کراوەن، هیچ گرنگییەک بە ماڵی دنیا نادەن.

ج: کەسانێکی ڕوو خۆشن و زۆربەی کات بە هۆی نەخۆشی گەدەوە گیرۆدەن، کەسانێکی کەڵەگەتن و دەموچاوێکی پڕ و جەستەیەکی جوانیان هەیە، زۆر سەرەڕۆ و بزێون، زۆر گرنگی بەکارەکانیان دەدەن.

د: کەسانێکن زیاتر لایەنی ئاینییان بەهێزە، زۆر بیر دەکەنەوە، هەموو کاتێک لەبەرەوپێش چوندان لەکاردا، زۆر بە دیقەتەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

هـ : کەسانێکی سەرنجڕاکێشن و هەمیشە هەوڵ دەدەن هەستی بەرامبەر ڕاکێشن بۆ خۆیان، زۆربەی کات بێ مەزاجن و شەڕیان لێدەبارێت.

و: کەسانێکن زۆریان حەز بەیارمەتیدانی کەسانی ترە، زۆر لەخۆڕازین و هیچ کاتێک لە پشتەملە باسی کەس ناکەن.

ز: کەسانێکی رەفتار جوان و خۆشەویست و خوێن گەرمن، لە بڕیاردا زۆر جددین و زۆر کات شکستی گەورەش دەهێنن لە کارەکانیاندا، زۆر کات بە ئازاری سەر و ئەژنۆوە دەناڵێنن، بەڵام زۆر بەئیرادە و بەئومێدن.

ت: کەسانێکن کەم دەخەون و زۆربەی کات بەخەبەرن، هەرکات هەست بەهەڵەیەک بکەن بەرامبەر کەسێک بەخێرایی داوای لێبووردن دەکەن، ئەگەردڵی کەسێکیان لێ بڕەنجێت زۆر نیگەران دەبن، کەسانێکن زۆربەی کات هەست بەتەنیایی دەکەن.

پ: کەسانێکی بەهێز و بەئیرادەن، لەهەر کارێکدا بیانەوێت هەوڵی زۆر دەدەن، کەسانێکن زۆر بیردەکەنەوە بڕیارەکانیان لۆژیکییە، لە ژیاندا زۆر پشت بەخۆیان دەبەستن.

ح: کەسانێکی ڕاستگۆن و زۆر رقیان لە درۆیە، کەسانێکن کینە لەدڵن و زۆربەی کاتی ژیانیان خەریکی شەڕ کردن لەگەڵ بەرامبەر.

خ: کەسانێکن خاوەنی چاوێکی گەورە و جوانن و خۆشەویستن لای خەڵکی، هەرچەندە هەوڵ دەدەن لایەنی داراییان بەهێز بێت، بەڵام زۆربەی کات وەک خۆیەتی، کەسانێکن لایەنی سۆزدارییان بەهێزە و تەمەڵن لەکارکردندا، ئەگەر بیانەوێت و کارێک لایان گرنگ بێت بە خێرایی ئەنجامی دەدەن.

ر: کەسانێکی شەرمنن، هەمیشە خەڵکی لە پاشەملە باسییان دەکەن، لەکارکردندا زۆر لەسەر خۆن و بەباشی بیر لە بڕیاردان دەکەنەوە، ئەگەر بیانەوێت بەهەموو پلەیەک دەگەن، زیاتر کەسانێکن لەڕووی داراییەوە دەوڵەمەندن.

س: کەسانێکن ئامادەن بۆ هەر کارێک کە بەرامبەرییان داوایان لێبکەن، هەموو کاتێک باشترین جۆر هەڵدەبژێرن و سەلیقەیەکی زۆر وردییان هەیە، زۆر لەخۆبایین و دەیانەوێت هەموو شتێک قسەی خۆیان بێت، زۆر توڕە و سەرکێشن.

ش: کەسانێکی میهرەبان و بێ دەنگن، هیچ کەسێک تووشی زیان نابێت بەدەستییانەوە، لایەنی سۆزدارییان زۆر بەهێزە و ئامادەن هاوکاری هەموو کەسێک بکەن.

ص: کەسانێکن زۆر گوێ دەگرن و کەم قسە دەکەن، زۆر خۆش باوەڕن، بەئیرادەن و لەهیچ پێشهاتێک ناترسن.

چ: کەسانێکی ڕەفتار جوان و زیرەکن و مێشکیان زۆر باش کاردەکات، هەموو کاتێک نیگەرانییەکانیان دەشارنەوە و هیج کاتێک شتە تایبەتەکانی ژیانیان بەکەس ناڵێن.

ژ: کەسانێکی بەهیوان، هیچ کاتێک ناخۆشییەکانی ژیان بێ تاقەتیان ناکات، لە هاوڕێیەتیدا زۆر بەوەفان، زۆربەی کات ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە لەبەر هاوڕێکەیان.

گ: کەسانێکن کە چی لە دڵیاندایە لەسەر زمانیشیانە، زۆر دەست و دڵ کراوەن ماڵی دنیا هیچ بەلایانەوە گرنگ نییە، هەمیشە هەوڵ دەدەن سوودمەند بن بۆ دەورو بەرییان.

ع: کەسانێکی خاوەن دەسەڵاتن، بەڵام ئازاری هیچ کەسێک نادەن بەهۆی دەسەڵاتییانەوە، زۆر میهرەبانن و هاوکاری خەڵک زۆر دەکەن، لەناو خزماندا خۆشەویستن.

غ: کەسانێکی ڕوخسار جوانن، بەڵام زۆر بێ ئومێد و بێ ئیرادەن، زۆر کات لەگەڵ ڕابردوو دەژین و بیر لەداهاتوو ناکەنەوە.

ف: کەسانێکی توڕەن و تاقەتی قسەکردنی زۆرییان لەگەڵ خەڵکیدا نیە، لەهیچ شتێک سڵ ناکەنەوە و لەسەر بچوکترین شت شەڕ دەکەن، لە ژیاندا زۆر شکست دەهێنن، بەڵام ئەمە وایان لێ ناکات باشتر بن.

ق: کەسانێکی زیرەک و بەتوانان، لەهەر کارێکدا بەشداری بکەن جێدەستیان دیارە، زۆر ئاگاداری کەسایەتی خۆیانن و ڕەوشت لای ئەم کەسانە لەسەروو هەموو شتێکەوەیە.

ک: کەسانێکی ڕەفتار جوان و لەسەرخۆن، بەڵام زۆر کات خەڵکی بەهۆیانەوە تووشی زیانی گەورە دەبن، هەندێ کات بێ ئەوەی بزانن بە وشەیەک هەستی بەرامبەرییان بریندار دەکەن.

ل: کەسانێکی گۆشەگیرن و زیاتر حەزیان لە تەنهاییە، زۆر لەخۆبایین و زۆر تاقەتی مامەڵەی کەسانی نزیکی خۆیان نیە.

م: کەسانێکی خوێن گەرم و خۆشەویستن، بەئیرادەن لە ئەنجامدانی هیچ کارێک ناترسن، خەڵکی زۆر کات لەپاشەملە باسیان دەکەن بەڵام بەرەو ڕوو پیایاندا هەڵدەدەن، لو کارەکانیاندا زۆر جددین و زوو توڕە دەبن، کە عاشق دەبن کارەسات دەخولقێنن.

ن: کەسانێکی دوورەپەرێز و گۆشەگیرن، زۆر حەزیان لە بەشداری کردنی بۆنە کۆمەڵایەتییەکان نییە و زیاتر پێیان خۆشە تەنیا بن.

ی: کەسانێکن زۆر بیر دەکەنەوە و درەنگ بڕیار دەدەن، زۆر کات پێیان خۆشە یارمەتی کەسانی تر بدەن، زۆربەی کات لە ماڵەوەن و زۆر حەزیان لە قەرەباڵغی نیە.

Advertisements

کؤمینتت چیە؟