مۆدرێچ موشەكێكی نا بە لەندەن ـی پایتەختەوە

دوای بردنەوە مێژووییەكەیان و گەشتن بە یاری كۆتایی جامی جیھانی لۆكا مۆدرێچ خۆشحاڵی خۆی دەرەبڕێ و وەڵامی چەن پرسیارێك ئەیاتەوە

مۆدرێچ پێی وایە بە ھەموو پێوەرێك شایستەی ئەم قۆناغەن و كاری گەورەیان كردووە،ھەروەھا ئەڵێ ئەمانەوێ مێژوو بنووسینەوە بۆ وڵاتەكەمان

لۆكیتا ئەڵێ گەر جامی جیھانی ببەینەوە ساتێكی سەیر ئەبێ ئەبێ بە خۆشترین ڕووداوی مێژووی ژیانم،كاتێك ڕۆژنامەنووس پرسیاری ئەوەی لێ ئەكات كە پێی وایە باڵۆن دۆر بباتەوە؟مۆدرێچ ئەڵێ من ئێستا بیرم لای ھیچ خەڵاتێكی تاكەكەسی نیە ئەوەی ھۆشی منی بردووە ھەڵبژاردەكەمە

لە بارەی ڕۆناڵدۆ ـوە پرسیاری لێ ئەكرێت و بەم شێوەیە وەڵام ئەداتەوە: ڕیال مەدرید ڕۆناڵدۆی لەدەستدا بەداخەوە،ئەو یاریزانێكی گەورە و سەرسوڕھێنەر بوو ھیوای بەختێكی باشتری بۆ ئەخوازم بەڵام دڵگران بووم بە بیستتنی ئەو ھەواڵە

لەدوایین قسەیا لۆكیتا ڕەخنە لە ئینگلیزەكان ئەگرێ و ئەڵێت ئەوان ڕێزی ئێمەیان نەگرت پێش یاریەكە ئاگامان لە ڕۆژنامەنووس و میدیا و ڕۆژنامە ئینگلیزەكان بوو كە چۆن لەخۆیان بایی بووبوون و حسابیان بۆ ئێمە نەدەكرد گوایە لە فاینەڵن،ھەموو شیكەرەوەكان پێیان وابوو ئەوان ئەگەنە فاینەڵ بەڵام وانەبوو چونكە ئەوان نەیانزانی كڕواتیا ھەڵبژاردەیەكی بەھێز و گەورەیە،ھیوادارم ئینگلیزەكان چیتر فێربن و ڕێز لە بەرامبەرەكەیان بگرن و ئەمە ببێتە وانەیەكی باش بۆیان

Advertisements

کؤمینتت چیە؟