چەوری ورگت ناتوێتەوە لەبەر ئەم ٥ ھۆکارەیە

ئەو ھۆکارانەی کاریگەر و پەیوەستن بە نەتوانەوەی چەوری ورگ بریتین لە:
١. بۆماوەیی: بۆماوەیی ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە بۆ گرانی نەتوانەوەی چەوری ورگ، لە نوێترین توێژینەوەشدا بە بەشداری ٤٠٠ زانا ئەمە سەلمێندراوە.
٢. شێوازی ژیان: ڕۆتینی ڕۆژانە و ستایلی ژیان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە نەتوانەی ئەم چەوریانە، کارەکەت گەر دانیشتن بێت، زۆر سەیری تەلەفیزۆن بکەیت تەنھا قۆڵ و پەنجەکانت دەجوڵێن کە ئەمەش دۆخەکە خراپتر دەکات.
٣. خواردنی ماددە خۆراکیەکان: بەردەوام شیرینی و خواردنی سوێر و سورەکراو ھەرگیز ناھێڵێت چەوری ورگت بتوێتەوە، ئەم خواردنانە دەوڵەمەندن بە چەورییە گواستراوەکان، کاربۆھیدرات و سۆدیۆم کە تەنھا دەبێتە ھۆی کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی کەمەر و ورگدا.
٤. کۆمەڵەی گەدە: تواندنەوەی چەوری ورگ سەرکێشیەکە بەھۆی شوێنەکەیەوە، چەوری ئەو ناوچەیە تەنھا لەژێر پێستدا کۆنەبۆتەوە، بەڵکو لە قوڵتر و چواردەوری ھەموو ئەندامەکانی ناوەوەدا کۆبۆتەوە، بۆیە زۆر جار دەرەنجامەکان باش دەرناکەون.
٥. تەمەن: ھەرچەندە بچیتە تەمەنەوە کێشی ماسولکە دادەبەزێت و وەرزش و جوڵە کەم دەبێتەوە، واتە ژیان ناتەندروستتر دەبێت، ئەمەش ھۆکارە بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە ورگدا.
Advertisements

کؤمینتت چیە؟