ئابڕووچوونێكی مێسی و سامپاولی بڵاوەبێتەوە

سەرەڕای كرانە دەرەوەی ئەرجەنتین لە قۆناغی ١٦ و بەسەر چوونی ماوەیەك بەسەریا بەڵام ھێشتا ھێرش ـەكان بۆ سەر ئەو ھەڵبژاردەیە بەردەوامی ھەیە

پێگەی بین سپۆرتس ـی فەڕەنسی بابەتێك بڵاوەكاتەوە لەسەر ئەرجەنتین ھاندەرانی مێسی توڕە و دڵگران ئەكات و مقۆمقۆیەكی زۆر ئەنێتەوە

پێگەكە ئەڵێت مێسی ڕێگری كردووە لەوەی سامپاولی یاری بە لۆسێلسۆ بكات،تا ئێرە ڕەنگە زۆر نامۆ نەبێت بەھۆی ئەوەی لە یاری نێجیریا بینی ـمان سامپاولی پرسی بە مێسی ئەكرد بۆ ھێنانە ژوورەوەی ئەگوێڕۆ بەڵام شتە سەیرەكە لێرەوە دەست پێ ئەكات كە ئەڵێن كێشەی مێسی ئەوە بووە كە لۆسێلسۆ لەكاتی ڕاھێنانەكان تۆپی كردۆتە نێو قاچەكانی مێسی و بەشێوەی گاڵتە ئامێز بڕیویەتی ھەروەھا ھۆكارێكی تر ئەوە بوو لۆسێلسۆ مێسی بێزاركردووە بەوەی بەردەوام لەكاتی یاری تۆپی سەرمێز شكستی تووش ئەكرد و تەواو ئەفسانە ئەرجەنتین ـیەكەی تووشی نائومێدی ئەكرد

ھەروەھا پێگەی بین سپۆرتس ـی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كرد ھەواڵەكەیان لە سەرچاوەیەكی ئەرجەنتین ـیەوە وەرگرتووە

Advertisements

کؤمینتت چیە؟