Advertisements
Skip to content

ته‌مموز 21, 2018

وەزارەتی خوێندنی بالا داوا لە دەرچوانی پۆلی ١٢ دەکات پێشکەشکردن ئەنجام بدەن بۆ خوێندن لەولاتی چیک

by Kurd

وتەبێژى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی داوا لە دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەکات پەلە بکەن لە پێشکەشکردنى داواکارى دەرفەتى ٣٠ سکۆلەرشیپ بۆ خوێندنى پزیشکى گشتى و پزیشکى ددان، کە وەزارەت بە ‌هاوكاری هه‌ردو زانكۆی ته‌كنیكی ئۆستراڤا/ لقی هه‌ولێر و، زانكۆی (په‌لازكی) رایگەیاندووە.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا رایگەیاند ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی لە هەرێمى کوردستان و دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى بەشى زانستى خوێندنى کوردى کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانى ساڵی خوێندنی (2017-2018)، ده‌توانن داواكاری بۆ ئه‌م سكۆله‌رشیپه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی) چیكیه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ركراون. بۆیە داوا لە دەرچووان دەکەین پەلە بکەن بۆ پێشکەشکردنى ئەم داواکارییە كە   دواین كات بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (25/7/2018)یه‌.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: زانكۆی (په‌لازكی) یه‌كێكه‌ له‌ زانكۆ هه‌ر پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی وڵاتى چیك له‌ رێزبه‌ندی چواره‌مه‌ و، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش له‌ ڕیزبه‌ندی (700) باشترین زانكۆكانی جیهانە، بۆ ئەم مەبەستەش رێکەوتى ٤/٨/٢٠١٨ گروپێک لە پرۆفیسۆرانى زانکۆکە بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان سەردانى هەرێمى کوردستان دەکەن.

عەباس ئەکرەم دڵنیایى دایە پێشكه‌شكاران و رایگەیاند داوا لە دەرچووان دەکەین تاکو ئەو ماوەیەى دیاریکراوە دەست بکەن بە پێشکەشکردن چونکە پێشکەشکاران له‌ پڕۆسه‌یه‌كی وردی و زانسیدا، ده‌چنه‌ پێشبڕكێ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رزترین كۆنمره‌ی قۆناخی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، پاشان سه‌ركه‌وتوه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می پێشبڕكێ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانستی زانستی  له‌ هه‌رێمی كوردستان لە ٥/٨/٢٠١٨ ده‌كه‌ن، كه‌له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك پرۆفیسۆری زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه‌ به‌رێوه‌ده‌برێن و، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كه‌ ده‌كات. بۆ بینینی نمونه‌ی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ كلیك (لێره)‌ بكه‌.

مه‌رجه‌كانی پیشكه‌شكردن بۆ ئه‌و سكۆله‌رشیپه‌:

1.    ده‌رچوی پۆلى ١٢ى ئامادەیى لقی زانستی بێت له‌ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧ – ٢٠١٨).

2.    كۆنمره‌ی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی لە (٩٥)ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی (به‌كالۆری)، یان (هاوتاكه‌ی) له‌ تاقیكردنه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی (SAT2 , A-level) کەمتر نەبێت.

تێبینی:

• سه‌ركه‌توه‌كانی ئه‌م پێشبڕكێیه‌ ده‌توانن به‌زمانی (چیكی) یان (ئینگلیزی) بخوێنن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كاندیده‌كه‌ به‌زمانی (چیكی) خوێندنی، ئه‌وا كرێ خوێندنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن زانكۆی (په‌لازكی)یه‌وه‌ بۆ دابینده‌كرێت، به‌ڵام هه‌ر كاندیدیك ئه‌گه‌ر بڕیار بدات به‌زمانی (ئینگلیزی) بخوێنێت له‌وكاته‌دا كرێی خوێندنه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆی خۆیی ده‌بێت.

• بۆ پێشكه‌شكردن كلیك (لێره)‌ بكه‌.

• دواین كات بۆ پێشكه‌شكردن ڕێكه‌وتی (25/7/2018)یه‌.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه‌ بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان بۆ گه‌نجان و په‌ره‌پێدانی تواناكانیان له‌ زانكۆ پێشكه‌توه‌كانی جیهان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌لی یه‌كسان، شه‌فافیه‌ت، دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: