Advertisements
Skip to content

ته‌مموز 22, 2018

په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بۆ هاوڵاتیان..تایبه‌ته‌ به‌ئینته‌رنێت ئاگاداربن

by Kurd

په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بۆ هاوڵاتیان..تایبه‌ته‌ به‌ئینته‌رنێت

وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ هه‌رێم كه‌وتنه‌وه‌ كاری‌ به‌شێك له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت  له‌هه‌رێمی‌ كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، “خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت وه‌ك پێشترو خێراتریش پێشكه‌شی هاوڵاتیان ده‌كرێت”.

ئومێد محه‌مه‌د وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، “له‌ئێواره‌ی‌ دوێنێوه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت په‌یوه‌ست به‌ (ڤایبه‌ر, وه‌تسئاب) كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆكردنه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ (فه‌یسبوك, ئینستاگرام و یوتیوب) دیارینه‌كراوه‌”.

ڕونیشكرده‌وه‌، پێشتر بڕیاری داخستنی هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت دراوه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان ڕاگیراوه‌، بڕیاره‌كه‌ش به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆمپانیاكاندا جێبه‌جێكراوه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌و كۆمپانیایانه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ڕێی Vpnوه‌ گه‌یاندۆته‌وه‌ به‌شداربوانیان، ئه‌گه‌رنا داخستنی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت ته‌واوی‌ كۆمپانیاكانی‌ له‌عیراق و هه‌رێمیش گرتبۆوه‌.

ئه‌وه‌شی‌ وت:”له‌ئێستادا هیچ گرفتێك له‌گه‌یاندنی‌ به‌شێك له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت به‌هاوڵاتیان نه‌ماوه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ خاوبونه‌وه‌ له‌خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێتدا هه‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خێراتریش خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێت ده‌گه‌یه‌نرێته‌ به‌شداربوان”.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن داواشی له‌به‌كارهێنه‌رانی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت كرد، “ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان هه‌بێت، ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو به‌دواداچونی جدیان بۆ بكه‌ین، جگه‌له‌وه‌ش سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌یاندنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ ئینته‌رنێتدا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بن”.

سه‌باره‌ت به‌ئاساییبونه‌وه‌ی‌ ئینته‌رنێت له‌كوردستان، ئومێد محه‌مه‌د هێمای‌ به‌وه‌كرد، “تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ فه‌یسبوك و ئینستاگرام و یوتبوب وه‌ك پێشتر دیارینه‌كراوه‌”.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: