Advertisements
Skip to content

ته‌مموز 24, 2018

چ نمرەیەک لەزانکۆو پەیمانگا وەردەگیرێ؟

by Kurd

ساڵانە و لەم کاتەی ساڵدا ، دەرچوانی پۆلی ١٢ دوای وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتیەکانی پۆلی ١٢ گەورەترین پرسیار لە مێشکیان ئەوەیە نمرەکەیان لە چ بەشێک وەردەگیرێ و دەیان پەیج و ئەکاونت وەڵامی جیاواز پۆست دەکەن و دەرونی خوێندکاران دەشێوێنن.

لێرەدا نوسینێکی م.زانکۆ(دلۆڤان محمود دەخەینە پێش چاو خوێندکاران بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە لەوەی کە پێش وەخت پێشبینی نمرە وەرگیران ناکرێت هەرگیز)

دەقی نوسینەکە:

ئایا ئێستا دەزانرێ چ نمرەیەک لە چ بەشێک وەردەگیرێ؟ ؟

وەڵامەکەی : نەخێر ..بۆ وەڵام نەخێرە؟

“هیواخوازم هەموو پۆلی ١٢ ەیەک ئەم پۆستەی بەرچاوکەوێ و ئەو پرسیارەی ئیتر لەلا نەمێنێ”

زۆرترین پرسیار کە خوێندکارانی پۆلی ١٢ لەم قۆناغەدا دەیکەن ئەوەیە: چ نمرەیەک لە چ

بەشێک وەردەگیرێ? ساڵی پار نمرەکەی لە کوێ وەرگیراوە؟

وەڵامە سادەکەش هەر ئەمە بوە کەبە درێژایی ٧ ساڵە بە خوێندارانی پۆلی ١٢ م وتوەو ناوردومە بۆ پەیجەکانی خوێندکارانیش(پێش وەخت هەرگیز و هیچ کات نازانرێ چ نمرەیەک لە چ بەشێک وەردەگیرێ).

ئەوەی دەرونی خوێندکاری زیاتر ناجێگیر کردوە هەبوونی ئەو هەموو پەیجەیە کە زانیاری نابەرپرسانە پۆست دەکەن بێ ئەوەی هەست بەو بەرپرسیاریە بکەن کە زانیاری بەهەڵە بڵاوکردنەوە چ کاریگەریەکی نێگەتیڤی هەیە لەسەر دەرونی خوێندکار.

هیوادارم ئێوەش ئەم راستیە بگەیەننە خوێندکارە بەرێزەکان چونکە لە حاڵەتێکی دەرونی ناخۆشدا دەمێننەوە. بەڵام گەر ئەم راستیە بە باشی تێبگەن ئەوکات بەرچاویان رونتر دەبێ و دەزانن سیستمی وەرگرتن چیەو لەسەر چ بنچینەیەکە بە گشتی:

خوێندکارانی پۆلی ١٢ گرنگە ئاگایان لەوەبێ کە پێشوەخت نازانرێ چ نمرەیەک لە چ بەشێک وەردەگیرێ، چونکە چەند هۆکارێک پێکەوە کاریگەرییان هەیە ، لەوانە:

١-کەم و زۆری ژمارەی تەلەبەی داخلبوو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢و چەند خوێندکار دەردەچن.

٢-پلانی زانکۆکان بۆ وەرگرتنی خوێندکار(چەند داوای وەرگرتنی خوێندکاری کەم بکەن نمرەی وەرگیران لە زانکۆ بەرزتر دەبێت).

٣-کردنەوەی بەش نوێ و زانکۆی نوێ (واتە چەن بەشی نوێ زیاتربێ ، ژمارەیەک خوێندکاری زۆرتر وەردەگیری و نمرەی وەرگیرانیش لەوەیە نزمتربێتەوە.

٤- چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرم لەلایەن خوێندکارەوە.

لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە نازانرێ داخوازی لەسەر چ بەشێک زۆرە. هەربەشێک خوێندکار زۆر داوای وەرگیرانی تێدا بکات ئەو بەشە نمرەی وەرگیران تێیدا بەرز دەبێت و بە پێچەوانەشەوە راستە.

هەر سالەو نمرە بە جۆرێک دەبێ و کەس ناتوانێ پشت بە نمرەی وەرگیراوی پار ببەستێ و بلێ مادام پار فلان نمرە فلان بەشی وەرگرتوە واتە ئەمسالیش ھەمان نمرە وەری دەگرێ لەبەر ھەمان ھۆکارەکانی سەرەوە باسمکردوە.

بۆ سیستمی راستەوخۆییش بەھەمان شێوە بەند دەبێ لەسەر پێشبرکێ و نمرەی وانەی ھاوپەیوەندی.

دەرەنجام:

بۆ نموونە:

گەر توانیت بزانی ئەمساڵ بشی ئنگلیزی زانکۆی سلێمانی چەند خوێندکار وەردەگرێ ،

گەر توانیت بچیتە ناو دڵی خوێندکارانی کوردستانەوەو توانیت بزانی چەند خوێندکار پێشکەشکردنی بۆ بەشی ئنگلیزی زانکۆی سەلاحەددین دەکات و نمرەی هەر خوێندکارێکیش چەندە ، ئەوکات :

دەتوانی پیشوەخت بزانی چ نمرەیەک لە چ بەشێک وەردەگیرێ.

بۆیە پڕکردنەوەی فۆرم و وریایی و لێزانی لە چؤنیەتی پڕکردنەوەی فۆرم زۆر گرنگەو ئاگاداربن.

img_1829

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: