Advertisements
Skip to content

ئاب 25, 2018

کچە یاریزانێکی کورد لە ئەندەنوسیا مێژووی تۆ مارکرد

by hamaykamal

FB_IMG_1535216247005.jpg

 

 

 

وەرزش نێت : لەلایەن محمد بندیان

 

 

 

کچە یاریزانێکی کورد لە ئەندەنوسیا مێژووی تۆ مارکرد

 

 

كچه‌ یاریزانێكى پیره‌مه‌گرون له‌ ئه‌نده‌نوسیا مێژووى تۆماركرد

یاریزانێكى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان له‌ پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى یارییه‌كانى ئاسیا مێژووى تۆماركرد.

ئه‌مرۆ له‌ ركابه‌رییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان له‌ ئۆلۆمپیادى ئاسیا له‌ وڵاتى ئه‌نده‌نوسیا كچه‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ، دڵسۆز عوبێد به‌شدارى پاڵاوتنه‌كانى 100 مه‌تر به‌ربه‌ستى كرد و له‌ ده‌سته‌ى خۆى پله‌ى چواره‌مى ده‌سته‌به‌ر كردو نه‌یتوانى بگاته‌ قۆناغى داهاتوو .

دڵسۆز كه‌ دانیشتووى شارۆچكه‌ى پیره‌مه‌گرون و یاریزانى یانه‌ى سیروانى نوێیه‌ له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ بووه‌ ته‌نیا نوێنه‌رى عه‌ره‌ب و رۆژئاواى ئاسیا به‌هۆى به‌رزى ژماره‌كه‌ى توانى بگاته‌ ئۆلۆمپیادى ئاسیاو بووه‌ ته‌نیا یاریزانى كورديش له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌ى یارییه‌ جیاوازه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شدار له‌ ئۆلۆمپیاده‌كه‌.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: