Advertisements
Skip to content

ئه‌یلول 16, 2018

ئاماری ده‌رچوانی پۆلی ١٢ به‌ خولی یه‌كه‌م و دوه‌م بڵاوكرایه‌وه‌

by Kurd

به‌رێبه‌ری ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران مامۆستا ئارام قه‌مبه‌ر له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی خوێندكارانی پۆلی ١٢ كه‌ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی ١٢ ه‌یان كردوه‌ له‌و ژماره‌ :

ژماره‌ی ده‌رچوانی پۆلی ١٢ (خولی یه‌كه‌م:
١٩٣٠٨ قوتابی
ژماره‌ی ده‌رچوانی پۆلی ١٢ (خولی دووه‌م:
٣٠١٨٣ خوێندكار

جێی باسه‌ سالی رابردووش زیاد له‌ ١٩ هه‌زار خوێندكار له‌ هیچ زانكۆو په‌یمانگایه‌ك وه‌رنه‌گیران به‌هۆی كه‌می كۆنمره‌یانه‌وه‌و ئه‌وانیش ده‌توانن له‌گه‌ڵ ده‌رچوانی پۆلی ١٢ ه‌ی ئه‌مساڵ فۆرم پێشكه‌شبكه‌ن  ، هه‌روه‌ها خوێندكاره‌ كورده‌كانی ناوچه‌ كوردستانه‌یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش له‌ زانكۆكانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێن و ئه‌وانیش ژماره‌یان له‌ نێوان ٢٠٠٠ بۆ ٣ هه‌زار خوێندكار ده‌بێ

واته‌ كۆی گشتی ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ مافی پێشكه‌شكردنی فۆرمیان هه‌یه‌ :

نزیكه‌ی ٧١ هه‌زار ده‌رچوی پۆلی ١٢ ده‌بێ

توانای وه‌رگرتنی ساڵانه‌ی هه‌موو زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێیمیش له‌ نێوان ٢٨ هه‌زار بۆ ٣٢ هه‌زار خوێندكاربوه‌.

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: