Advertisements
Skip to content

تشرینی یه‌كه‌م 13, 2018

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گه‌وره‌ترین سته‌می به‌رامبه‌ر ده‌رچوانی پۆلی ١٢ كرد

by Kurd

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گه‌وره‌ترین سته‌می به‌رامبه‌ر ده‌رچوانی پۆلی ١٢ كرد

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی وه‌رگیران لهزانكۆو په‌یمانگاكان و بڵاوكردنه‌وه‌ی نمره‌ی وه‌رگیران له‌هه‌موو به‌شه‌كانی زانكۆو په‌یمانگاكان ، ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌زاران خوێندكار ناویان له‌ هیچ به‌شێك وه‌رنه‌گیراوه‌و  سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش جیاوازیه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ له‌نێوان نمره‌ی وه‌رگیرانی ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دوه‌م به‌جۆرێك خوێندكار هه‌یه‌ به‌ خولی یه‌كه‌م ده‌رچوه‌ له‌ به‌شی یاسا وه‌رگیراوه‌ به‌ نمره‌ی ٨٣ له‌كاتێكدا بۆ هه‌مان به‌ش به‌ نمره‌ی ٩٠ وه‌رگیراوه‌ ده‌رچویه‌كی خولی دوه‌م.

نمونه‌ی تر:

هەولێر
پەیمانگای تەكینكی درووست كردنی ڕێگاوبان
خولی یەكەم 58
خولی دووەم 72

سه‌دان نمونه‌ی تر هه‌یه‌ كه‌ جیاوازیه‌كه‌ گه‌شتۆته‌ ١٣ نمره‌ی معه‌ده‌ل له‌نێوان خولی یه‌كه‌م و دوه‌م.

ئه‌م جیاوازیه‌ له‌نمره‌ی وه‌رگرتن ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌و بریاره‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالا له‌ كۆتایی ساڵدا ده‌ریكرد به‌وه‌ی ٧٠% ی كورسی وه‌رگرتن بۆ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و ٣٠% ی كورسی وه‌رگیران بۆ ده‌رچوانی خولی دوه‌م ته‌رخان بكرێ.

به‌مه‌ش هه‌زاران ده‌رچوی خولی دوه‌م وه‌رنه‌گیران یان زیانی گه‌وره‌یان پێكه‌وت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت رایانگه‌یاندبوو جیاوازیه‌كه‌ له‌نێوان نمره‌ی وه‌رگرتنی خولی یه‌كه‌م و دوه‌م له‌ ٢ بۆ ٣ نمره‌ی مغه‌ده‌ل تێناپه‌ڕێ

كلیك بكه‌ بۆ بینینی  نمره‌ی وه‌رگیراو له‌ ته‌واوی به‌شه‌كان

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: