Advertisements
Skip to content

كانونی یه‌كه‌م 3, 2018

باشترین ڕێگه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌شLOSS WEIGT

by Kurd
هەمووان دەزانن راهێنان و رێجیمی دروست، زۆرترین ئەنجامیان دەبێ و كێشی لەش بە تەواوی دادەبەزێنن، بەڵام لێرەدا چەند چارەسەرێكی سروشتی و ئاسان دەخەینە روو كە یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدەن، بە شێوەیەكی سروشتی و بەبێ‌ هیچ زیانێك.
یەكەم: هەناسەدانی قووڵ، هەناسەدان بە شێوەی درێژ و قوڵ یارمەتی سییەكان دەدات كە هەموو هەواكەی بكرێتە دەرەوە، ئەمە ڕۆڵێكی زۆر گرنگ دەبینێت لە دابەزاندنی كێشدا، چونكە یارمەتی كشانی سك دەدات لە كاتی هەناسەدانی قووڵدا و لەشت خاو دەكاتەوە كێشی لەش كەم دەكاتەوە و هیلاكی لەش ناهێڵێت لەكاتی ئەنجامدانی كاری قوورسدا.
دووەم:چای سەوز، یەكێكە لە سادەترین چارەسەرەكانی دابەزاندنی كێشی لەش، هیچ كالۆریەكی تێدا نییە و پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە  تەندروستی مرۆڤ باشتر دەكات و كێشی لەشیش كەم دەكاتەوە، شارەزایانی خواردن، خواردنەوەی دوو كووپ چای سەوز لە رۆژێكدا بەباشترین ڕێگا دادەنێن بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش.
سێیەم: هەبوونی كات لە نێوان ژەمەكاندا، بەكارهێنانی ژەمی بچووك و كەم، یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدەن، بۆیە پێویستە لەنێوان خواردنی ژەمەكاندا سێ تا پێنج سەعات هیچ نەخۆیت و بڕێكی زۆریش زەڵاتە و سەوزە لە ژەمەكاندا بەكاربهێنە.
چوارەم: گەدەت بپارێزە، ئەگەر بتەوێت كێشت كەم ببێتەوە، پێویستە بەپێی گەدەت خۆراك بخۆیت و بزانیت بەچەندێك خواردن گەدەت پڕ دەبێت، نابێت زیادەخۆری لە خۆراكدا بكرێت، چونكە چەندان كێشە بۆ گەدە و ڕیخۆڵەكان دروست دەبێت.
پێنجەم: خواردنی دانەێڵە وەكو نانی گەنم یان جۆ، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و وا دەكات هەستی برسیەتیت كەم ببێتەوە و زۆر گرنگە لە بەیانیاندا بخورێت.
شەشەم: خۆت خۆراك دروست بكە، یەكێك لە هۆكارەكانی زیادبوونی كێش خواردنی خۆراكی ئامادەكراوە، بۆیە پێویستە ژەمەكان خۆت ئامادەی بكەیت، چونكە دڵنیایت لە پاكی و تێكردنی ئەو خۆراكانەی كە بەكاری دەهێنیت یان ئەو بڕە چەوریەی بۆ دروستكردنی خۆراك بەكارت هێناوە.
Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: