Advertisements
Skip to content

كانونی یه‌كه‌م 4, 2018

له‌هه‌ولێر ٧٠ خوێندكار له‌به‌شێك وه‌رده‌گیرێن و به‌شه‌كه‌ش بونی نیه‌

by Kurd

زانكۆلاین

به‌پێی هه‌واڵێك ، ئه‌مساڵ له‌یه‌كێك له‌په‌یمانگا تایبه‌ته‌كان له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ٧٠ خوێندكار له‌ به‌شێك به‌ناوی شیكاری

نه‌خۆشیه‌كانه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێن و هه‌ر خوێندكاره‌ ٥٠٠ هه‌زار دینار ده‌داته‌ په‌یمانگاكه‌ له‌بری ساڵی یه‌كه‌می خوێندن له‌ په‌یمانگاكه‌ به‌ڵام پاش په‌یوه‌ندی كردن وده‌وامكردن بۆ چه‌ند رۆژێك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و به‌شه‌ بونی نیه‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ره‌تی كردۆته‌وه‌ به‌ ٢ نوسراوی جیا كه‌ رێگه‌ بدات ئه‌و به‌شه‌ بكرێته‌وه‌.

جێی باسه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات سكاڵا بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و په‌یمانگا چونكه‌ چاره‌نوسی ئه‌م ساڵی خوێندنیانی فه‌وتاندوه‌و له‌لای خۆشیانه‌وه‌ په‌یمانگاكه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن وه‌زاره‌ت وه‌ڵامی داواكری كردنه‌وه‌ی به‌شه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌و داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات خوێندن دوابخه‌ن یان گواستنه‌وه‌ بكه‌ن بۆ به‌شێكی تر

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: