Advertisements
Skip to content

كانونی یه‌كه‌م 7, 2018

له‌به‌هه‌شت سێكس نیه‌و ئه‌ندامی زاوزێش نامێنێ

by Kurd

لێدوانی ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی باڵای كاروباری ئیسلامی له‌ میسر، مشتومڕی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، كه‌ ده‌ڵێت: “له‌ رۆژی دواییدا و له‌ به‌هه‌شت، كۆئه‌ندامی زاووزێ بوونیان نامێنێت”.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی باڵای كاروباری ئیسلامی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، پرۆسه‌ی سێكس له‌و دنیا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا نییه‌ كه‌ بیری لێده‌كرێته‌وه‌.

خالید جوندی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای كاروباری ئیسلامی له‌ میسر، له‌ به‌رنامه‌یه‌كیدا، به‌ناوی “لعلهم یفقهون”، كه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵی “DMC” په‌خش ده‌كرێت، ده‌ڵێت: “په‌یوه‌ندی سێكسی له‌ به‌هه‌شتدا نییه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ دنیای ئێستا ناسراوه‌، به‌هه‌شت خاڵییه‌ له‌و په‌یوه‌ندییه‌ سێكسییه‌ی ئێستا له‌م دنیایه‌دا هه‌یه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌لێ له‌ رۆژی دواییشدا له‌بیرچونه‌وه‌ نامێنێ

هه‌روه‌ها درێژه‌ به‌ قسه‌كانی ده‌دات و ده‌لێ له‌ به‌هه‌شت مناڵبوون نیه‌ و ته‌والێت نیه‌.

بۆ فێربوونی زمانی ئنگلیزی ئێره‌ كلیك بكه‌

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: