سێ رۆژ پشووى فه‌رمى له‌ هه‌رێمى كوردستان راگه‌یه‌ندرا


حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵى نوێى زاینییه‌وه‌ سێ رۆژ پشووى فه‌رمى راگه‌یاند.
  
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست “میلله‌ت” كه‌وتووه‌، “سه‌فین دزه‌یى” وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ “به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی زاینی به‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نین ڕۆژانی 30 و 31 ی 12 ی 2018 و 1 ى 1 ى 2019 واته‌ یه‌ك شه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌ پشووی فه‌رمی و ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ ده‌وامی فه‌رمی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌”.

Advertisements

comments?