Advertisements
Skip to content

كانونی دووه‌م 1, 2019

ئاماری‌ ڕوداوه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵ ڕاگه‌یه‌نرا

by Kurd

دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا..برینداری قورسیش هه‌یه‌شه‌وی‌ ڕابردوو ته‌نها له‌شاری‌ سلێمانی‌ 24 حاڵه‌ت ڕویداوه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌ چه‌قۆشه‌وه‌ برینداری‌ قورس هه‌یه‌”.

سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی خێرا له‌سلێمانی ژماره‌ (122) به‌SNNی ڕاگه‌یاند، “شه‌وی ڕابردوو كه‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵ بوو، 24 حاڵه‌تی جۆراو جۆر ڕویانداوه‌”.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ حاڵه‌ته‌كانیش ڕونیكرده‌وه‌، “حاڵه‌ته‌كان به‌هۆی یاری ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نی و شه‌ڕه‌ چه‌قۆوه‌ بوه‌و برینی یه‌كێك له‌بریندارانی‌ شه‌ڕه‌ چه‌قۆكه‌ش قورس و مه‌ترسیداره‌”.

به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی ته‌ندروستی خێرا له‌سلێمانی ئه‌وه‌شی‌ وت:”هه‌ر شه‌وی‌ ڕابردوو به‌هۆی‌ ڕوداوێكی‌ هاتوچۆوه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ تاسڵوجه‌، دوو هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

ڤیدیۆی ساتی شه‌ڕه‌چه‌قۆكه‌

Advertisements
Read more from هەواڵ

کؤمینتت چیە؟

%d هاوشێوەی ئەم بلۆگەرانە: