دوای ٤٠ ساڵ ئه‌و كچه‌ی گۆرانیهبهناوبانگهكهی انا ولیلی ی كازم ساهری بۆ وترا دۆزرایه‌وه

لای هه‌موان ئاشكرایه كه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی عێراقی كازم ساهر له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو یه‌كێك له شاكاره‌كانی گۆرانی پێشكه‌ش كرد له رێگه‌ی گۆرانی انا و لیلی ه‌وه كه له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته عه‌ره‌بیه‌كاندا سه‌دای دایه‌وه.
چیرۆكی ئه‌و گۆرانیه چیرۆكی خۆشه‌ویستی سه‌رنه‌كه‌وتوی كچ و كوڕێكی زانكۆی به‌غدا كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كاتێك حه‌سه‌ن مه‌روانی كه شعری گۆرانیه‌كه‌ی وتوه حه‌ز له كچێك ده‌كات به‌ناوی له‌یلا و له‌چیرۆكی گۆرانیه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌م كوڕه هه‌ژار بوه بۆیه ئه‌و :غه‌دری كردوه‌و له كۆتاییشدا مێردی به‌كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كردوه.
له‌كاتی خۆیدا ده‌یان كه‌س خۆیان كرده خاوه‌نی شعری گۆرانیه‌كه‌ی كازم به‌ڵام له كۆتاییدا حه‌سه‌ن مه‌روانی رایگه‌یاند ئه‌و نوسه‌ری شعرهكهیهو حه‌زی له كچێك كردوه به‌ناوی له‌یلا و ئه‌م شعره‌ی بۆ ئه‌و نوسیوه.
دوای ٤٠ ساڵ له‌یلا به‌فه‌رمی ده‌ركه‌وت و باسی چیرۆكه‌كه ده‌كات و چاوپێكه‌وتنێكی كردوه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ناس له به‌غداد و ئه‌مه ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه:
له‌یلا كێیه واحهسهن مه‌روانی چه‌ند ده‌یه شعره‌كه‌ی له دڵی ملیۆناندا ماوه‌ته‌وه؟
له‌یلا: سوپاس بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه من ناوی راسته‌قینه‌م لهیلایهو له ئستهمبولی توركیا ده‌ژیم و كچێكم هه‌یه. به‌راستی هه‌ست به‌ته‌نیایی ده‌كه‌م و بیری ڕۆژگاری زانكۆ ده‌كه‌م
خۆشه‌ویستی حه‌سه‌ن مه‌روانی بۆ من خۆشه‌ویستی یه‌ك لایه‌نه بوه‌و ئه‌و له كاتی زانكۆ كه له یه‌ك قۆناغدابوین هه‌رگیز جورئه‌تی نه‌كرد قسه‌ی دڵی خۆیم بۆ بكات . من له قۆناغی ٤ ی زانكۆ له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌كی خاوه‌ن ماسته‌ر چومه ژیانی هاوسه‌ریه‌وه.
حه‌سه‌ن هه‌رگیز قسه‌ی له‌گه‌ڵ من نهكردو له‌بیرمه مانگێك مابوو ته‌خه‌روج بكه‌ین له زانكۆ به كچێكی هاورێمدا هه‌واڵی نارد كه هه‌ستێكی هه‌یه به‌رامبه‌ر من و ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌و هه‌واڵه‌م بۆهات من له‌گه‌ڵ مامۆستاكه‌دا ئه‌ڵقه‌م گۆڕیبوهوه ده‌بێ چی وه‌ڵامێكی بده‌مه‌وه.؟
هه‌ستت چنبوو كاتێك یه‌كه‌مجار گوێت لهگۆرانیهكهی كازم ساهر بوو؟
له‌یلا: یه‌كه‌م جار كه گوێم له گۆرانیه‌كه بوو له ناو سهیارهیهكدابوین من و كچه‌كه‌م له‌یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئستهمبول و یه‌كسه‌ر وتم ئه‌و گۆرانیه له‌سه‌ر منه به‌ڵام هاورێیه‌كم كه‌له‌گه‌ڵمدا بوو باوه‌ری نه‌كرد وتی شتی واچۆن ده‌بێ تا گۆرانیه‌كه سه‌دایه‌كی زۆری هه‌بوو و له كۆتاییدا حه‌سه‌ن مه‌روانی هاته سه‌ر تیڤی و رایگه‌یاند ئه‌و هۆنراوه‌ی بۆ من نوسیوه‌ته‌وه
من زۆر بێتاقه‌ت بووم كه‌له‌كۆتایی هۆنراوه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و ههژاربوهو من پێی رازی نه‌بووم چونكه هه‌روه‌ك وتم خۆشه‌ویستی یه‌ك لایه‌نه بوه‌و په‌یوه‌ندیمان نه‌بوه تا له‌به‌ر هه‌ژاری مێردی پێنه‌كه‌م
توشی شه‌رم نه‌بوی كاتێ گوێت لهگۆرانیهكه بوو؟
به‌ڵێ زۆریش به‌تایبه‌ت مێردم كه له‌هه‌مان كۆلێج له‌گه‌ڵمانه، به‌ڵام من چیرۆكه‌كه‌م به مێردم وت و هه‌موو شتێكم بۆ باسكرد هه‌ر ئه‌و كاته
دوای ٤٠ ساڵ بۆیه‌كه‌م جار چۆن په‌یوه‌ندیت به حه‌سه‌ن مهروانیهوه كرد؟
دوای مردنی مێردم هه‌ستم به‌ته‌نیایی كرد‌و كچه‌كه‌م پێی وتم بۆ فه‌یسبووك دانانێی خۆتی پێوه سه‌رقال بكه‌ی. رۆژێك به‌خه‌یاڵمدا هات په‌یوه‌ندی بكه‌م بهحهسهنهوهو له‌رێگه‌ی یه‌كێ له هاورێ كۆنهكانمانهوه فهیسبووكیم دۆزیه‌وه‌و لێم پرسی :
گه‌ر تۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه گه‌وره‌ت بۆم هه‌بوو بۆ داوای زه‌واجت نه‌كرد و منت توشی ئه‌و شه‌رمه‌زاریه گه‌وره‌كرد؟
حه‌سه‌ن له‌وه‌ڵامدا وتی:
شاعیره‌كان هه‌موو كات ده‌قیق نین له‌وه‌ی ده‌ینوسن
سه‌ره‌تا حه‌سه‌ن دڵنیا نه‌بوو كه منم به‌ڵام پاش چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر هاورێ كۆنه‌كانمان دڵنیابوه‌وه پێی وتم ئه‌وه دیاریی خوایه له‌كۆتا ساته‌كانی ته‌مه‌نمان و زۆر خۆشحاڵ بوو

