خوێندكار له‌(شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌و ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌)

خوێندكار له‌(شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌و ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌):

چه‌ند خالێك هه‌یه‌ پێم باشبوو له‌م پۆسته‌دا بۆ خوێندكارانی باس بكه‌م بۆ ڕۆژی تاقیكردنه‌وه‌:؛

١- به‌ برسێتی مه‌رۆ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌وه‌. هه‌وڵ بده‌ شتێك بخۆی وزه‌ت بداتێ . باشته‌ره‌ ئه‌و ژه‌مه‌ خواردنه‌ی به‌یانیان بخۆی كه‌ كالسیۆم و ڤایتامینی تێدایه‌ وه‌ك سێریال . هه‌وڵ بده‌ نانی خواردنێك نه‌خۆی چه‌وری یان سۆدیۆمی تێدابێت چونكه‌ خه‌والوت ده‌كات له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌.

٢- شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ زو بخه‌وی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ ٧ سه‌عات بخه‌وه‌.

٣- دوای ته‌واوبونی تاقیكردنه‌وه‌ هه‌وڵ مه‌ده‌ بزانی وه‌ڵامه‌كان كامی راسته‌و كامی هه‌ڵه‌یه‌.(زۆر خوێندكار كه‌ ده‌زانێ هه‌ڵه‌ی هه‌بوه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ی دواتری و به‌باشی ناتوانێ خۆی ئاماده‌ بكات).

٤- شه‌وی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ پێداویستیه‌كانی سبه‌ی ئاماده‌ بكه‌ی، سبه‌ی هه‌ڵمه‌سته‌ به‌دوای گۆره‌وی و قه‌ڵه‌م تیژكه‌رو پێداویستیه‌كانی رۆژی تاقیكردنه‌وه‌دا بگه‌رێی. زۆر جار ئه‌م حاله‌ته‌ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی ده‌بێ له‌سه‌ر رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ت.

٥-جل و به‌رگێك هه‌ڵبژێره‌ كه‌ داده‌نیشی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ بێزارت نه‌كات. بیربكه‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ده‌چته‌ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌ ئایا هۆڵه‌كه‌ گه‌رمه‌ سارده‌ ئه‌و رۆژه‌ كه‌ش و هه‌وا چۆنه‌.

٦- به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ ٢٥ خوله‌ك پێش ده‌ستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌ له‌ شوێنی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ ئاماده‌بیت.

٧- گه‌ر پێویستت به‌ چونه‌ wc هه‌بوو هیچ شه‌رم مه‌كه‌ و داوا له‌ سه‌رپه‌رشتیار بكه‌ بلێ پێویستم به‌وه‌یه‌ بچمه‌ wc .(شه‌رم كردن زۆرجا په‌شیمانی له‌دوایه‌).

ئێمه‌ هه‌موومان به‌و قۆناغه‌دا رۆشتوین و ده‌زانین خوێندكار به‌زۆری شه‌رم ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت كچان. تۆ ئه‌و كاته‌ نازانی ئاگات له‌ پرسیار وه‌ڵامدانه‌وه‌ بێ یان له‌ wc؟

Dlovan Mahmood

لینكی په‌یج كه‌ خوێندكارانی پۆلی ١٢ به‌درێژایی ساڵ سودی لێده‌بینن

Advertisements

comments?