fbpx
Skip to content

January 13, 2019

وەزیری خوێندنی باڵادرایە دادگا

by Kurd

وادیاره‌ كێشه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی تابێ قوڵتر ده‌بێته‌وه‌ هه‌رلایه‌نێكیان دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌وی رتیان ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌نوێترین پێشهاتدا پارتی به‌ بریاری ئه‌نجومه‌نی شورا وه‌زیری خوێندنی باڵا ده‌داته‌ دادگا.

محه‌مه‌د سه‌باح، سه‌رۆكی رێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافی مرۆڤ، له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ دادگای شوورای هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی یاداشتێكه‌وه‌ یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵای ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، كه پێویسته‌‌ رۆژی 29ی ئه‌م مانگه‌، خۆی یانیش یه‌كیك له‌ بریكاره‌كانی بچنه‌ به‌رده‌م دادگا، به‌مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ له‌باره‌ی چه‌ندین پرسی جیاواز.

محه‌مه‌د سه‌باح كه‌ كۆپییه‌كی یاداشته‌كه‌ی دایه‌ ده‌ست كوردستان 24″ دووپاتیكرده‌وه‌، “چه‌ندین به‌ڵگه‌ی پشتڕاستكراوه‌ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی جیاواز داونه‌ته‌ ده‌ست دادگای شوورای هه‌رێم و له‌ سه‌ر ئه‌و سكاڵایانه‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا”.

سه‌رۆكی رێكخراوی دیداری ئاشتی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ناسراو به‌ “PMO” گوتیشی: “یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ بووه‌ته‌ پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر وه‌زیری خوێندنی باڵا تۆمار بكه‌م ئه‌وه‌ بوو، كه‌ وه‌زیر دانی به‌ چه‌ند بڕوانامه‌دا ناوه‌، كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌كی مافی دانپێدانانیان نه‌بووه‌”.

وه‌ك له‌ یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌، “ئه‌گه‌ر له‌ واده‌ی دیاریكراودا وه‌زیری خوێندنی باڵا یان یه‌كێك له‌ بریكاره‌كانی نه‌چێته‌ به‌رده‌م دادگا، ئه‌وا دادوه‌ر ناچاره‌ حوكمی غیابی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ربكات”.

Read more from هەواڵ

comments?

%d bloggers like this: