Advertisements
Skip to content

February 4, 2019

1

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێك ده‌رده‌كات له‌سه‌ر تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ٩ و ١٢

by Kurd

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، چەند گۆڕانكارییەك لەمیكانیزمی تاقیكردنەوەی پۆلەكانی (9 و 12) دەكات، بەرپرسانی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنن: گۆڕانكارییەكان لەبەرژەوەندی خوێندكاراندایەو یەكێك لەگۆڕانكارییەكانیش ئەوەیە كە گروپی تاقیكردنەوەكان لەچوار گروپەوە بۆ 26 گروپ زیادكراوە.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێی راگەیاند: بڕیاری ئەمساڵی وەزارەتی پەروەردە بۆ بەشداریكردنی خوێندكارانی  پۆلەكانی ( 9 و 12) لەتاقیكردنەوەكان ئەوەیە كە خوێندكاران دەتوانن بەسێ وانەی كەوتووەوە بەشداری تاقیكردنەوەكان بكەن، بەڵام ئەگەر بوو بە چوار وانە، ناتوانن بەشداری بكەن.

لەلایەن خۆشییەوە، كەریف لەتیف بەڕێوبەری گشتی ئەزموونەكان لەوەزارەتی پەروەردە، بەی راگەیاند: ئەمساڵ هیچ گۆڕانكارییەك لەڕێنماییەكاندا نەكراوە، بەڵام هەندێك رێنمایی تایبەت بەفۆرمی سۆماو بەكارهێنانی دەركراوەو دیزاینەكەی گۆڕدراوە، ئەو گۆڕانكارییانەش لەبەرژەوەندی خوێندكاراندایە.

وتیشی: “هەمان بڕیاری ساڵی رابردوو بۆ ئەو خوێندكارانەی قۆپی دەكەن دەركراوەتەوە، بەجۆرێك هەر خوێندكارێك ئەمساڵ قۆپی بكات، لەساڵی داهاتوو مافی دەوامكردنی نامێنێت”.

ئاشكراشیكرد، گۆڕانكاری لەگروپی تاقیكردنەوەكان كراوەو ساڵی رابردوو چوار گروپ بووە (A,B,C,D)، بەڵام ئەمساڵ كراوە بە (26) گروپ، كە لەگروپی (A)ەوە دەستپێدەكات بۆ گروپی (Z)، پرسیاری گروپەكانیش لەیەكتر ناچێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی SNN

Advertisements
Read more from هەواڵ
1 Comment Post a comment
  1. Anonymous
    Feb 5 2019

    ئەی بۆ یەک ڕەبە گوناخۆیت

    Reply

comments?

%d bloggers like this: