چیرۆكی كوشتنی مامۆستاكه‌ی زانكۆی سلێمانی

ئه‌و پیاوه‌ی له بری ئه‌وه‌ی بپارێزرێ، كوژرا!
له‌ساڵی ١٩٩٦ له قۆناغی سێی به‌شی كوردی زانكۆی سلێمانی بووم،
دكتۆر عبدالستارطاهر شريف له‌به‌غداوه هاتبوه زانكۆی سلێمانی و وانه‌ی (منهج البحث)ى به ئێمه ده‌وته‌وه و ئه‌م پیاوه له‌كاتی وانه‌وتنه‌وه‌دا له‌هه‌موو مامۆستاكانی تر جیاوازتربوو ،،،
یه‌كه‌م//له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌فتارو گوفتاری له‌مامۆستاكانی تر نه‌ده‌چوو، پیاوێكی خاوه‌ن ئه‌زموونی بیرفراوان بوو توانای گوێ گرتنی هه‌بوو .
دووه‌م//مێژووی ٥٠ تا ٦٠ سالی عێراق و كوردستانی پێ‌بوو، سڵی له قسه‌كردن نه‌ده‌كرده‌وه‌و هه‌رچی بویستایه ده‌یوت بێ گوێدانه كه‌سانی تر ، هه‌ستت ده‌كرد پیاوێكی نه‌ترسه
سێیه‌م//پیاوێكی قسه خۆش بوو ، ده‌رونناسێكی زیره‌ك بوو ، وه‌ڵامی پرسیاری پێ‌بوو ، حه‌زی ده‌كرد ئه‌وه‌ی ده‌یزانێ بیڵێ و بیگه‌یه‌نێته به‌رامبه‌ر
چواره‌م//تاڵی و سوێری ژیانی چه‌شتبوو
پێنجه‌م//یه‌كه‌م مامۆستای زانكۆ بوو حه‌زی نه‌ده‌كرد تاقیكردنه‌وه به خوێندكاره‌كانی بكات به‌ڵام زانكۆ لێی قه‌بوڵ نه‌كرد ئه‌ویش ده‌یوت له‌به‌ر دڵی ئه‌وان قه‌ینا با تاقیكردنه‌وه بكه‌ین
شه‌شه‌م//به‌رده‌وام كۆڕی بۆ ده‌كردین و له‌كاتی كۆڕه‌كانیدا جێگا نه‌بوو هۆله‌كه جمه‌ی ده‌هات له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌ش خه‌ڵك ده‌وه‌ستا بۆ گوێگرتن
حه‌وته‌م//جارێكیان وتمان دكتۆر مامۆستاكانمان توڕه‌ن له‌گه‌ڵمان وتی كوڕم ئه‌وه له‌ماڵه‌وه ژنه‌كانیان رێزیان لێ ناگرن بۆیه ئه‌وانیش ناچارن له ئێوه توڕه‌بن
هه‌موو جارێ ده‌یوت دایك سه‌ردار(ژنه‌كه‌ی) خۆشی ده‌وێم و به‌رده‌وام ئاگای لێمه
هه‌شته‌م//ئه‌و پیاوه جۆرێك بوو هه‌زت ده‌كرد به‌رده‌وام قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ی ، زانیاریه‌كی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كان به‌تایبه‌ت سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی باش ده‌ناسی و شتی زۆری پێ‌بوو بۆ وتن
نۆیه‌م/ئه‌م پیاوه ده‌بوو هه‌موو كورد ئاگای لێ بوایه تاوه‌كوو یاداشته‌كانی ته‌واو ده‌كرد به‌ڵام ته‌نها به‌شی یه‌كه‌می كه‌وته بازاڕه‌وه،
به‌داخه‌وه نه‌یانهێشت ته‌واوی بكات و شه‌رمیان له قژه سپیه‌كه‌ی سه‌ری نه‌كرد
و كوژرا و له‌كاتێكدا خوا شه‌رم له‌مرۆڤه گه‌وره سهرسپیهكان ده‌كات به‌ڵام ئه‌وان شه‌رمیان لێ نهكردو مێژووی ٦٠ ساڵی وڵاتێكیان خسته ژێر گڵ ، ده‌ك خه‌جاله‌ت بن ئه‌وانه‌ی كوشتیان.
هه‌زار ره‌حمه‌ت له گۆڕه‌كه‌ت دكتۆر چه‌ند تامه‌زرۆی یاده‌وه‌ریه‌كانت بوو به‌ڵام تۆ كوژرایت و دزو جه‌رده‌كانی نیشتیمان له جیاتی تۆ خه‌ریكن مێژووی درۆمان بۆ ده‌گێڕنه‌وه،
ببوره كه‌نه‌متوانی بتناسێنم
مەریوان سالح قادر.
تێبینی\ دكتۆر له ٥-٣-٢٠٠٨ له‌سه‌ر رێگای كه‌ركوك هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئۆتۆبیلێكی جۆری دایوی فههس موه‌قه‌ته‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و تیرۆر ده‌كرێ و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئۆتۆمبیله‌كه هی هاوڵاتیه‌كی عه‌ره‌بی خه‌ڵكی زابی بوه‌و دزراوه پێ مانگێك و دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه سه‌یاره‌كه بینراوه چوه‌ته باره‌گای یه‌كێك له حزبه كوردیه‌كان له كه‌ركوك
ئێوه‌ش ئه‌م پۆسته‌ی زانكۆلاین شهیركهن بانهوهكانی ئێستا‌و داهاتوو بزانن مێژوو كهدهیخوێنیتهوه مه‌رج نیه هه‌مووی راستبێ و مێژوو ده‌سه‌ڵات ده‌ینوسێته‌وه!