پەروەردە رونکردنەوە دەدات بە خوێندکاران سەبارەت بە پچرانی ھێلی ئینتەرنێت

پەروەردە لەبارەی نەمانی هێڵی ئینتەرنێت لەڕۆژانی تاقیكردنەوە بەراییەكاندا ڕونكردنەوە دەدات، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانیش زانیاری زیاتر ئاشكرادەكات خوێندكاران ئاگاداردەكاتەوە.
دوێنێ چوارشەممە 20ی 2ی 2019 تاقیكردنەوەی بەرایی خوێندكارانی دەرەكی پۆلی 12ی ئامادەیی لەسلێمانی دەستی پێكرد، ساڵانەش لەكاتی تاقیكردنەوە گشتیەكان و بۆ ڕێگریكردن لەقۆپی و غەشكردن هێڵی ئینتەرنێت بۆ چەند كاتژمێرێك ڕادەگیرێت.
لەوبارەیەوە مەریوان عومەر وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتیی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، “لەكاتی تاقیكردنەوەكانی بەراییدا هێڵی ئینتەرنێت ناپچڕێت، بەڵكو تەنها لەناو هۆڵەكاندا ئامێری پوچەڵكردنەوەی تۆڕەكانی پەیوەندی دەخرێتەكار”.
وتیشی:”ئامێری پوچەڵكردنەوەی تۆڕەكانی پەیوەندی كاردەكات و ڕێگەنادات بەهیچ شێوەیەك ئامێری مۆبایل لەهۆڵەكانی تاقیكردنەوەكان كاربكات”.
سەرچاوە SNN
Advertisements

comments?