Advertisements
Skip to content

April 1, 2019

ھەوالێکی خۆش لەسەر موچە

by Kurd

وەزارەتى دارایی و ئابووریی حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنەوەى جیاوازیی موچە و دەرماڵەى موچەخۆران.

وەزارەتى دارایی لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکى دەست دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى کەوتووە ئاماژەى بەوە کردووە،مووچەى ئەوانەى کە بە هەڵە کەمتر یان زیاتر (لە موچە و دەرماڵە)ى شایستەیان بۆ خەرجکراوە، بەهۆى نەمانى پاشەکەوتکردنى موچە لە مانگى کانوونى یەکەمى ٢٠١٨ و بە مەبەستى چارەسەرکردنى ئەو هەڵانە بڕیاردرا بە کارکردن بە ناوەڕۆکى ڕێنماییەکان.”

بەپێی بڕیارەکەى وەزارەتی دارایی لە خەرجکردنەوەى جیاوازیی موچە و دەرماڵە ڕەچاوى ڕێژەى پاشەکەوتى موچە بکرێت بەپێی مانگەکانى شایستەبوونى.

هاوکات ڕاشیگەیاندووە، لە حاڵەتێکدا ئەگەر کەمتر لە شایستەى موچە و دەرماڵە بۆ موچەخۆران خەرجکرابێت، ئەوا مانگانە تاوەکو بڕى یەک ملیۆن دینار خەرج بکرێتەوە و، ئەگەر گوژمەى جیاوازى موچە و دەرماڵەى موچەخۆرەکە زیاتربێت لە ١٠ ملیۆن دینار، پێویستە ڕەزامەندیی بەشى خەرجییەکانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتییان وەربگیرێت.

ڕێنماییەکە لە ١ی کانونى دووەمى ٢٠١٩وە تاوەکو ٣١ى کانوونى یەکەمى ٢٠١٩ کاری پێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەى وەقائیعى کوردستاندا بڵاودەبێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە لەساڵی ٢٠١٦ حکومەتى هەرێم کاری بە سیستمی پاشەکەوتی موچەى فەرمانبەران کرد تاوەکو ٨ی ئازاری ٢٠١٩ و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردرا بە لابردنی پاشەکەوتی موچە.

سەرچاوە NRT

Advertisements
Read more from هەواڵ

comments?

%d bloggers like this: