Advertisements
Skip to content

April 3, 2019

پۆسته‌كانی یه‌كێتی له‌ حكومه‌ت بڵاوكرایه‌وه‌

by Kurd

دوای ئەوەی وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، لەگەڵ پارتیدا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن، وردەکاریی پۆستەکانی یەکێتی لە ناو کابینەی نوێی حکومەتدا بڵاوکرایەوە.

درەو میدیا راپۆرتێکی دەربارەی پشکەکانی یەکێتی لە کابینەی نوێی حکومەتدا بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەگوێرەی رێككەوتنە زارەكییەكە یەكێتی ئەم پۆستانە لە كابینەی نوێ وەردەگرێت:

•    سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

•    جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم (رێككەوتنەكە بەو جۆرەیە سەرۆكی حكومەت یەك جێگری هەبێت‌ و جێگرەكە لای یەكێتی بێت، واتە جێگری دیکە زیادناكرێت)

•    وەزارەتی تەندروستی

•    وەزارەتی خوێندنی باڵا

•    وەزارەتی كشتوكاڵ

•    وەزارەتی رۆشنبیری

•    وەزارەتی پێشمەرگە

•    وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم ‌و بەغداد

•    پۆستی جێگری وەزیری سامانە سروشتییەكان (ئەم پۆستە پێشتریش هەر لای یەكێتی بووە)

•    پۆستی جێگری وەزیری ناوخۆ (پێشتر پۆستی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لای یەكێتی بوو، ئێستا كراوە بە پۆستی جێگری وەزیری ناوخۆ)

•    پۆستی بریكاری وەزیری دارایی بەتەواوی دەسەڵاتەكانییەوە (ئەم بریكارە كاروباری زۆنی سەوزی لادەبێت ‌و یەكێتی لە زۆنی خۆی لەڕێگەی ئەم پۆستەوە دەتوانێت نەگەڕێتەوە بۆ هەولێر)

•    سێ پۆست لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان (یەكێكیان پۆستی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێمە كە پێشتریش لای یەكێتی بووە)

•    سێ دەستە كە بەرپرسەكانیان پلەی وەزیریان هەیە (یەكێكیان دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمە و یەكێكی تریان دەستەی وەبەرهێنانە)

•    ژمارەیەك پۆستی بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە.

•    ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی ‌و راوێژكار

وەزارەتی شارەوانی كە یەكێتی پێشتر جەختی لەسەر وەرگرتنی دەكرد، بەپێی رێككەوتنە زارەكییەكە بە یەكێتی نەدراوە، هەروەها وەزارەتی پلاندانانیش كە وەزیرەكەی ئەندامی ئەنجومەنی نەوت‌ و غازە‌ و پێشتر یەكێتی داوای دەكرد.

NRT سه‌رچاوه‌

Advertisements
Read more from هەواڵ

comments?

%d bloggers like this: