ئاگاداریەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

بەرپرسی ڕاگەیاندنى وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێم دەنگۆى بوونی خوێندنى بە پارەی ڕەتکردەوە.

شۆڕش غەفوری  لە لێدوانێکدا بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند،دەنگۆى بوونی خوێندن بە پارە ڕاست نییە و ئەو جۆرە هەواڵانە لەلایەن کەسانێکەوە بڵاو دەکرێتەوە کە دەیانەوێت پشێوی لە نیوان خویندکاران و دایکان و باوکان دروستبکەن“.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆى بوونى خوێندن بە پارە لە قۆناغە جیاوازەکانى خوێندندا بڵاوکرایەوە.

Advertisements

comments?