بەشیر حەداد: تەوقەكردن لەگەڵ خانمان حەرام نییە

دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت ، هیچ دەقێكی قورئانی نییە تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەتان و ژنان وخانمان  حەرام بكات.

دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكی تایبەت بۆمەوداپرێس وتی”  لەراستیدا هیچ دەقێكی قورئانی نییە كە تەوقەكردن لەگەڵ ئافرەت حەرام بكات ، ئەو فەرمودانەش كەهەیە زانایانی ئەزهەر لەسەر ئەوە كۆكن ، كەفەرمودەكان  لاوازن و  ( صحیح)  و بەهێز نیین“.

دكتۆر بەشیر ئاماژەی بەوەشكرددكتۆر یوسف قەرزاوی  زانای ئەزهەر و دكتۆر عەلی قەرداغی   و چەند زانایەكی تری ئاینیش دەڵێن، تۆ دەست پێشخەر مەبەلەدەست بردن بۆتەوقەكردن لەگەڵ ئافرەت، بەڵام كاتێكیش ئافرەتێك دەستی هێنا مەیگێڕەوە ،  بابەسەر خۆی نەشكێتەوە“.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق وتیشیمن خۆم  مامۆستایەكی ئاینیم و باش شتەكان دەزانم، شتێك حەرام بێت نایكەم،  بەڵام بەحكومی پۆستەكەم لەرێوڕەسمەكان ئافرەتان و خانمان  دەستیان دێنن  بۆتەوقەكردن  منیش بەپشت بەستن بەفەتوای مامۆستایانی ئاینی دەستم ناكێشمەوە، چونكە شكانەوەی ئافرەتێك گوناهترە لەگوناهی تەوقەكردن“.

ئەمە لەكاتێكدایە كەچەند رۆژێك لەمەوبەر  لەرێورەسمێكدا  دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ، تەوقەی لەگەڵ هەریەك لە ڤاڵا فەرید سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و مونا قەهوەچی سكرتێری پەرلەمان كرد و دوای بڵاوبونەوەی وێنەكانیش لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان قسەوتوانجی زۆری  هێنایە بەرباس.

Advertisements

comments?