درێژترین ماوەی بەڕۆژوبوون و کورتترینی لەکوێیە

ناوەندى گەردوونى نێودەوڵەتى ڕایگەیاند، دووشەمە ٦ى ئایار لە زۆربەى وڵاتانى جیهان ڕەمەزانە و زۆرترین ماوەى ڕۆژوگرتنیش لە وڵاتانى ئەسکەندەنافیایە.

ناوەندەکە ئاماژەى بەوەکردوە، ماوەى ڕۆژوگرتن لە وڵاتانى سوید و نەرویج و دانیمارک ٢٠ بۆ ٢١ کاتژمێرە و هاوکات کەمترین ماوەش کە ڕۆژوان بەڕۆژو بێت لە مانگى ڕەمەزاندا لە وڵاتانى ئەمریکاى لاتینە کە تەنها ١٠ کاتژمێرە.

ناوەندەکە ڕونیکردۆتەوە، لە ئەڵمانیا ماوەى ڕۆژوگرتن ١٧ کاتژمێر و نیو و لە ئەمریکاش ١٦ کاتژمێر و دە خولەکە. 

لە نێو وڵاتانى عەرەبیدا ڕۆژووانانى وڵاتى جەزائیر زۆرترین ماوە بەڕۆژوو دەبن کە کاتەکەى ١٦ کاتژمێرە و لە سۆماڵیش کەمترین کات بەڕۆژوودەبن کە ١٣ کاتژمێر و نیوە.

هاوکات ماوەى بەڕۆژووبون لە میسر ١٥ کاتژمێرە  و لە سعودیەش ١٤ کاتژمێر و ٤٠ خولەکە و لە کوێت ١٥ کاتژمێرە.

لە عێراق و لوبنان١٥ کاتژمێر و ١٥خولەکە و لە سوریاش ١٥ کاتژمێر و ١٧ خولەکە

لە ئیمارات و عومان ١٤ کاتژمێر و نیوە و  لە ئەردەنیش ١٥ کاتژمێر و ١٢ خولەک ماوەى بەڕۆژووبونە.

Advertisements

comments?