ئاگاداریەک لەوەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی١٢

وەزارەتی پەروەردەى هەرێم ڕایگەیاند، هەر خوێندكارێك لەسێ وانەدا كەوتبێت دەتوانێت بەشداری تاقیكردنەوەی ئەزمونە گشتییەکان بكات.

وەزارەتى پەروەردەى هەرێم خوێندكارانى پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر لە سێ وانەدا کەوتوون، ئەوا دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتییەکان بکەن، بەڵام ئەگەر لەچوار وانە یان زیاتردا دەرنەچووبن ئەوا ئەمساڵ بە کەوتوو هەژماردەکرێن.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، هەر خوێندکارێکیش لە بابەتێک یان دوو بابەتدا مابێتەوە، ئەوا دەبێت مامەڵەی تاقیکردنەوەی بابەتێک یان دوو بابەت لە پەروەردەکەی خۆی بکات، ئەگەر نا، ڕێگەی پێنادرێت بەشداری تاقیكردنەوە بكات و بۆ ساڵی ئایندەش دەبێت لەسەرجەم وانەكاندا تاقیكردنەوە بكاتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە ئەگەر خوێندکارێک دوو ساڵ لەسەر یەك لە تاقیكردنەوەی ئەزموونە گشتییەکاندا دەرنەچێت، بۆ ساڵی سێیەم سەرپشك دەكرێت، لەوەی بچێتە خوێندنگای ئێواران یان بەشێوەیەكی دەرەكی تاقیكردنەوە بکات.

Advertisements

comments?