بریارێکی کوشندە دژی خوێندکارانی پۆلی ١٢

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێكی كوشنده‌ ده‌رده‌كات دژی خوێندكارانی پۆلی ١٢
…..
چه‌ند بڕیارێكی مه‌ترسیدار بۆ خوێندكارانی پۆلی ١٢
هه‌ر ئێستا بڵاوی بكه‌نه‌وه‌.
ئایا گه‌ر خوێندكارێكی پۆلی ١٢ به‌ خولی دوه‌م ده‌رچێ له‌زانكۆكان وه‌رده‌گیرێ؟
تكایه‌ تكایه‌ ئه‌وه‌ی پۆلی ١٢ ه‌یه‌ تاگیكه‌ یان بۆی بنێره‌
خوێندكارانی پۆلی ١٢ ئه‌م پرسیارانه‌یان كردوه‌ به‌نامه‌و لێره‌دا وه‌ڵامه‌كان ده‌نوسم، هیوادارم به‌ وردی بیخوێننه‌وه‌و لێی تێبگه‌ن
———————-
پ١- ئایا خوێندكار وانه‌ی فیزیا یان زینده‌زانی یان كیمیا یان بیركاری بخاته‌ خولی دوه‌م ئایا له‌ پزیشكی یان ئه‌ندازیاری وه‌رناگیرێ؟
وه‌ڵام\\نه‌خێر هیچ بڕیارێكی وا تا ئێستا نه‌بوه‌.(گه‌ بریاری نوێ ده‌رچێ ئه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌)
پ٢- ئایا كه‌سێك ٢ ساڵه‌ یان ٣ ساڵه‌ بێت له‌ پۆلی ١٢ پزیشكی یان ئه‌ندازیاری وه‌ری ناگرێ؟
وه‌لام:
هیچ بریارێكی وانیه‌ كه‌ رێگری بكات له‌ خوێندكارێكی ٢ ساڵه‌ یان ٣ ساڵه‌ له‌ پزیشكی و ئه‌ندازیاری وه‌رگیرێ.
پ٣- ئه‌ژمارنه‌كردنی نمره‌ی وانه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی چیه‌؟ ئه‌و بریاره‌ چۆنه‌؟ و ئه‌مساڵیش جێبه‌جێ ده‌كرێ؟
وه‌ڵام
ئه‌وه‌ بریارێكه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ٢ ساڵی رابردوو جێبه‌جێی كردوه‌و ده‌قی بریاره‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌:
هه‌ر خوێندكارێكی لقی زانستی گه‌ر له‌ وانه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌رچوو و له‌كاتی پركردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگیران له‌زانكۆو په‌یمانگاكاندا ویستی له‌یه‌كێك له‌ به‌شه‌كانی (كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی- ئه‌ندازیاری- هه‌ندێك له‌به‌شه‌كانی كۆلێجی زانست) وه‌رگیرێ ئه‌وا ده‌توانێ نمره‌ی ئه‌و ٢ وانه‌ ئه‌ژمار نه‌كات به‌مه‌رجێ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌رچوبێ(واته‌ ٥٠ بۆ سه‌ره‌وه‌ی هێنابێ )
تا ئێستا رون نیه‌ كه‌ ئه‌مسالیش ئه‌م بریاره‌ جێ به‌جێ ده‌كرێ چونكه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا تا ئێستا 
بریاره‌كانی ئه‌مساڵی بڵاو نه‌كردۆتەوە
.
چەند بریارێکی ئەمساڵ كه‌ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر خوێندكارانی پۆلی ١٢ به‌تایبه‌ت گه‌ر پلانیان هه‌بوبێ وانه‌ بخه‌نه‌ خولی دوه‌مه‌وه‌:
١- ئه‌و زانكۆیانه‌ی ئه‌م ساڵ سیستمی بۆلۆنیا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ، ده‌رچووی پۆلی ١٢ به‌ خولی دووه‌م وه‌رناگرن .
بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌ته‌ و خوێندكارانی پۆلی ١٢ ده‌بێ له‌ ئێستاوه‌ بزانن به‌ خولی دوه‌م ده‌رچوون مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر وه‌رگیرانیان له‌زانكۆو په‌یمانگاكان.
٢- هه‌ر خوێندكارێكی پۆلی ١٢ به‌ خولی دوه‌م ده‌رچێ ٣ نمره‌ی معه‌ده‌ل كه‌متر له‌ یه‌كێك به‌ خولی یه‌كه‌م ده‌رچووبێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێ له‌كاتی پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگیران له‌زانكۆو په‌یمانگاكان.
تێینی\\ ئه‌و زانكۆیانه‌ی كه‌ سیستمی بۆلۆنیا جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و هیچ خوێندكارێكی پۆلی ١٢ وه‌رناگرن كه‌ به‌خولی دوه‌م ده‌رچوبێت ئه‌مانه‌ن:
١- زانكۆی ڕاپه‌ڕین
٢- زانكۆی گه‌رمیان
٣- زانكۆی زاخۆ
٤- زانكۆی كۆیه‌(تا ئێستا دڵنیانه‌بووین له‌مه‌)
٥- زانكۆی چه‌رموو
٦- چه‌ند زانكۆیه‌كی تریش له‌به‌رنامه‌یاندایه‌ ئێستا ناوه‌كانیان له‌به‌رده‌ست نیه‌ له‌به‌ر دڵنیانه‌بوون بۆیه‌ بڵاومان نه‌كردۆته‌وه
———
پۆلی ١٢ ه‌كان تاگ بكه‌ن با ئاگاداربن خۆ كه‌س نیه‌ ئاگاداریان بكاته‌وه‌ له‌ ئێمه‌ زیاتر
دەقی بریارەکە لەسایتی وەزارەت
Advertisements

comments?