کەربووم لەدوێنێوە خەمن بۆ دۆرانی بەرشە خوارد

كەرخانە

كێ له‌ دوێنێوه‌ خه‌می دۆڕانی به‌رشه‌ی هه‌بوه‌ تاگیكه‌ن

هیچ كەرێك دوو جار لە سەر یەك ناكەوێتە ناو یەك چاڵ،بەڵام كە تۆ تێی بكەویت ئەوە یان كەرێكی گەورەی یان ئەو ماستە مویەكی گەورەی تیایە.

بەڵام دیارە كەری تریش هەن كەبە دۆڕانی یانەكەیان

تا ڕادەی دڵ ئێشە خەم ئەخۆن.لە كاتێكا یاریزانانو ڕاهێنەری ئەو تیپانە ملیۆنەها دۆلار موچەی مانگانەو ساڵانەیانە كەچی بە میزاجی شەخسیو بە تاقەت یاری ئەكەنو كەی ویستیان باشنو كەیش نەیانویست خراپن

فوتباڵ دیارە وەسیلەیەك نیە بۆ خۆشی .فوتباڵ ئالودە بونێكی مەترسی دارەو دوورە لە هەموو مەنتیقێك

فوتباڵ ئیدمانێكە وەك ئیدمانی جگەرەو مەشروبو دەرمانو قومار كە ڕزگار بوون لێی زۆر قورسە

یاریزانی فوتباڵو سیاسی وەك یەك بێ ئەخلاقن

یاریزانێك پارەی ئەو خەڵكە ئەخوات كە لە قوتی خۆیو ماڵو مناڵی ئەیگرێتەوەو ئەیدا بە تەماشای یاناكەی

كەچی ئەمیش دێتو بێ باباكانە بە پێی میزاجی شەخسی خۆی یاری ئەكا

دواتریش لە دۆڕانا هاندەرێكی سادە پارەی كارێكی مانگێكی ئەڕواتو ئەویش بە سواری لامبۆرگینیو یەختە شاهانەكەی بەرەو دورگەكان سەفەر ئەكا

من. نایشارمەوە لە دوێنێ شەوەوە وەك ملێۆنەها بێ عەقڵی تر خەمم لەوە خوارد كە بەو شێوە قەشمەریە بەرشەلۆنە دۆڕا

بەڵام. ئەمەش بوە دەرسێك بۆم كە چی دی هەتا ماوم جگە لە كاتی بێ ئیشیو بێ تاقەتی دوای ئەم قومارە نەكەوم. كە خەڵكانێك لە پشتی پەردەوە ئەنجامی ئەدەنو ئەبێ تۆ زوخاوەكەی بنۆشی

بۆ ئەوانەتان. دڵتان. خۆشە ئەڵێم یاخوا سەد هێندەی تر دڵخۆش بن

بۆ ئەوانەشی دڵتان. تەنگە وەك من ئەوە بزانن لە شەڕە سەگی ئەم. فوتباڵەدا ئەوان هەمیشە قازانج ئەكەنو تۆ زیان.

حسين على شريف

Advertisements

comments?