ھەولێر: شەرەچەقۆ سەرکی یانەیەک برینداردەکات

هەولێر.. لەدوای کۆتاییهاتنی یارییەکی تۆپی پێ شەڕ درووست دەبێت

سەرۆکی یانەی وەرزشی هندرێن بە چەقۆ هێرشی دەکرێتە سەر

دوا کۆتایى هاتنى یارییەکى تۆپى پێ کە لەنێوان یانەى وەرزشى هندرێن و سیروانى نوێ بەرێوەچوو شەڕ و دەمەقاڵى دەکەوێتە نێوان یاریزانان و بەو هۆیەوە سەرۆکى یانەى هندرێن بەچەقۆ بریندار دەکرێت.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەرى پۆلیسى هەولێر بە (باسنیوز)ى راگەیاند: “بەهۆى دروستبوونى شەڕ و دەمەقاڵى لەنێوان یاریزانان و هاندەرانى یانەکە، چەقوێک بەر (حاکم جەمال) سەرۆکى یانەى وەرزشى هندرێن دەکەوێت و بریندار دەبێت”.

سەبارەت بە چۆنییەتى و هۆکارى رووداوەکە هۆگر جەلال براى سەرۆکى یانەى هندرێن بە(باسنیوز) راگەیاند: ” دواى کۆتایى هاتنى یارییەکە لە بەرژەوەندى سیروانى نوێ بە گۆڵێک بێ بەرامبەر کە لەسەر گۆِرەپانى یانەى هندرێن بەڕێوە چووە، بەشێک لە هاندەران لەگەڵ یاریزانانى یانەى سیروانى نوێ بۆتە شەڕ و دەماقاڵێیان، سەرۆکى یانەى هندرێنییش نێوەندگیرى شەڕەکەى کردووە لەئەنجامدا چەقۆیەک بەر پشتى دەکەوێت و بریندار دەبێت”.

راشیگەیاند لە ئێستادا نەشتەرگەرى بۆکراوە و بارى تەندروستى جێگیرە.

Advertisements

comments?