بزانه‌ له‌ژوری خۆگۆڕینی به‌رشه‌لۆنه‌ چی ڕویداوه‌ شه‌وی ریمۆنتادا مێژوویه‌كه‌

شه‌وه‌ كاره‌ساتباره‌كه‌ی ئانفیڵد هه‌رگیز له‌بیر هانده‌رانی به‌رشه‌لۆنه‌ ناچێته‌وه‌. له‌و شه‌وه‌دا به‌رشه‌لۆنه‌ توشی گه‌وره‌ترین شكست هات و دوه‌م ریمۆنتادای له‌سه‌ریه‌كی له‌ ٢ ساڵدا به‌سه‌ردا فه‌رزكرا

دوای ئه‌وه‌ شه‌وه‌ هه‌واڵ و راپۆرت زۆر بڵاوكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی شكسته‌كه‌و چۆن یاریزانان و راهێنه‌ر نه‌یانتوانی گۆڵێك ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ فایناڵ .

له‌م ڕاپۆرته‌دا كه‌ ده‌وترێ له‌زاری یاریزان ئالیناوه‌ گه‌شتۆته‌ ده‌ست رۆژنامه‌كان بزانه‌ شه‌وی كاره‌ساتباری ئانفیڵد چی ڕویداوه‌ له‌ ژوری خۆگۆرینی به‌رشه‌لۆنه‌:

ژوری خۆگۆڕین: پێش ده‌ستپێكردنی یاریه‌كه‌

ڤالڤێردی : ئه‌مشه‌و ده‌گه‌ینه‌ فایناڵ و پلانه‌كه‌مان ئه‌مه‌یه‌

ریتمی یاریكردنی لیڤه‌رپول ده‌وه‌ستێنین و ناهێلین به‌خێرایی تۆپ بگه‌یه‌ننه‌ یه‌كتر یاریزانه‌كانیان و ده‌بێت ئێمه‌ به‌و شێوه‌ یاری بكه‌ین و راكیتیچ له‌وناوه‌نده‌دا به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌.

ڤالڤێردی قسه‌كانی ته‌واو ناكات و جێرارد پیكیه‌ ده‌ڵێ: ناتوانیت ئه‌م پلانه‌ له‌ ئنگلته‌را جێبه‌جێ بكه‌یت

ئالینا ده‌لێ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه‌ له‌ ژوری خۆگۆڕین به‌رده‌وام ئه‌م مناقه‌شانه‌ له‌نێوان پیكێ و ڤالڤێردیدا هه‌بوه‌و ڤالڤێردی ئه‌و شه‌وه‌ كه‌ پیكێ قسه‌ی پێبری له‌وه‌ڵامدا ده‌لێ :؛

جێری بهێڵه‌ قسه‌كانم ته‌واو بكه‌م

دوای ته‌واوی بوونی گێمی یه‌كه‌م ، ڤیدال و شتیگن و مێسی چونه‌ ریزی پیكێوه‌و داوایان كرد ڤالڤێردی پلانه‌كه‌ بگۆڕێ

له‌كاتی چونه‌ ژوری خۆگۆڕین له‌ پشوی نێوان دوگێمه‌كه‌دا ڤیدال ده‌چێته‌ لای مێسی و ده‌لێ : ده‌ رده‌كرێن باوه‌ڕم پێبكه‌ ده‌رده‌كرێین

له‌كاتی هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی ڤیدالدا له‌ گێمی دوه‌م ، ڤیدال زۆر توڕه‌ ده‌بێ و له‌ كورسی دانیشتنه‌كان ده‌دات به‌ شه‌ق و له‌وكاته‌شدا هه‌ندێ ورده‌ جنێو ده‌دات به‌ ڤالڤێردی

سواریێز دوای ته‌واوبونی گێمی یه‌كه‌م داوای گۆڕینی كردبوو به‌ مالكۆم به‌ڵام ڤالڤێردی ره‌تی كردبۆوه‌

بۆسكێتس ده‌یوسیت له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌وه‌ ئارسه‌رو سیمیدۆ له‌جێی راكیتیچ و كۆتینهۆ یاری بكه‌ن به‌ڵام ڤالڤێردی پێشنیازه‌كه‌ی ره‌تكرده‌و

كاتێ ڤالڤێردی ڤیدالی دابه‌زاند بۆسكێتس ده‌چێته‌ لای مێسی و پێی ده‌لێ ته‌ده‌خول بكه‌ ڤالڤێردی وه‌زعه‌كه‌ی تێكدا

دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كه‌ چی ڕویدا

مێسی و شتیگن به‌گراینه‌وه‌چونه‌ ده‌ره‌وه‌و ڤیدالیش له‌گه‌ڵ ڤالڤێردیدا ده‌بێته‌ ده‌مه‌ده‌میان و یاریده‌ده‌ده‌ره‌كانی ڤالڤێردی له‌یه‌كیان دورده‌كه‌نه‌وه‌

ئالینا ده‌لێ به‌درێژایی وه‌رز زۆربه‌ی یاریزانه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدا قسه‌ ناكه‌ن

دوای یاریه‌كه‌ سوارێز و ئالبا ده‌بێته‌ كێشه‌یان و سوارێز پێی ده‌لێ تۆ له‌ناویاریبوایه‌یت و نه‌بوایه‌ی وه‌ك یه‌كبوو به‌ڵام مێسی فریات كه‌وتوه‌و

دوای یاریه‌كه‌ زۆربه‌ی یاریزانه‌كان به‌ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كایان راگه‌یاند كه‌ نایانه‌وێ رۆژێكی تر راكیتیچ له‌ ژوری خۆگۆڕینی به‌رشه‌لۆنه‌ ببینن

وەرگێران: وەرزش نێت

سەرچاوە kooora Spy

Advertisements

comments?