كێ بالۆندۆری ئه‌مساڵ به‌ده‌ست ده‌هێنێ؟

كێ بالۆندۆری ئه‌مساڵ به‌ده‌ست ده‌هێنێ

ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ له‌ نێو زۆربه‌ی وه‌رزشدۆستاندا ئێستا ده‌ماو ده‌م ده‌وترێته‌وه‌ و له‌م نوسینه‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌

له‌راستیدا دیاریكردنی براوه‌ی بالۆندۆری ئه‌مساڵ یه‌كێك ده‌بێ له‌ قورسترین كاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان و فرانس فوتبۆل چونكه‌ مێسی و رۆنالدۆ تا راده‌یه‌ك ئه‌مساڵ به‌ریقیان نه‌ماوه‌و چه‌ند یاریزانێكی تر هاتونه‌ته‌ لیسته‌كه‌وه‌و له‌م نوسینه‌ی وه‌رزشنیوزدا بۆتان شی ده‌كه‌ینه‌وه‌

بردنه‌وه‌ی بالۆن دۆر به‌نده‌ له‌سه‌ر چه‌ند پێوه‌رێ

١- ئاستی خودی یاریزان به‌درێژایی وه‌رز

٢- به‌ده‌ستهێناننی نازناوه‌كان و گرنگی ئه‌و نازناوه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه‌

٣- نازناوه‌كان به‌گشتی مه‌رجه‌ له‌ خوله‌به‌هێزه‌كانی ئه‌وروپا بێت یان جامی جیهانی و كۆپا ئه‌مریكا

دوای باسكردنی ئه‌و پێوه‌ره‌ گشتیانه‌ ئێستا باسی وه‌رده‌كاری خاوه‌ن بالۆندۆری ئه‌مساڵ ده‌كه‌ین

كێن ئه‌و ناوانه‌ی ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی باڵۆن دۆریان هه‌یه‌؟

١- لیۆنێل مێسی

٢- محمد سه‌لاح

٣- ڤان دایك

٤- سیدۆ مانێ

٥- فێرمینهۆ

٦- نایمار

٧- هاری كین

یه‌كه‌م جار با وادابنێین لیڤه‌رپول چامپیۆنز ده‌باو تانگۆ كۆپا ئه‌مریكا نابات

مسر جامی نه‌ته‌وه‌كان ببات ئه‌وا مسۆگه‌ركردنی بالۆندۆر به‌راده‌ی ٩٥% بۆ سه‌لاحه‌

هه‌ڵبژارده‌ی یاریزان سیدۆ مانێ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا ببات به‌راده‌یه‌كی زۆر مانێ بالۆندۆر مسۆگه‌ر ده‌كات

گه‌ر هه‌ڵبژرده‌كانی سه‌لاح و مانێ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا نه‌به‌ن ئه‌وا به‌ده‌ستهێنانی بالۆن دۆر بۆ مانێ و سه‌لاح و ڤاندایك یه‌كسان ده‌بێ و یاری كۆتایی له‌وه‌یه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌بێ بۆ ده‌رخستنی ئاستیان

دوه‌م: گه‌ر به‌رازیل كۆپا ئه‌مریكا ببات و لیڤه‌رپول چامپیۆنز

به‌ئه‌گه‌ری زۆر فێرمینهۆ نزیك ده‌بێ له‌ به‌ده‌ستهێنانی بالۆن دۆر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر سه‌لاح و مانێ نه‌بنه‌ پاله‌وان له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌كانیان

سێیه‌م : گه‌ر لیڤه‌رپول نه‌بێته‌ پاڵه‌وان

له‌م حاڵه‌ته‌دا دیاریكردنی بالۆن دۆر كراوه‌ ده‌بێ بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان و زۆر ئالۆز ده‌بێ و مێسی كۆپا ئه‌مریكا به‌ده‌ستبهێنێ به‌ئه‌گه‌ری زۆر ده‌بێته‌ خاوه‌ن بالۆن دۆری شه‌شه‌

نایمار گه‌ر كۆپا ئه‌مریكا به‌ده‌ست بهێنێ و لیڤه‌رپول نه‌بێته‌ پاه‌له‌وان ئه‌وا ده‌بێته‌ پالێوراوێكی به‌هێز

WarzshNews

Advertisements

comments?