مامۆستایەکی ئامادەیی لەرانیە گیان لەدەست دەدات

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، شەوی رابردو مامۆستایەك بەهۆی تەزوی كارەباوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین،كاتژمێر 12ی ئهمشهو 10/5/2019 لهگوندی بۆسكێن سهر بهقهزای ڕانیهمامۆستایهك بهناوی ( س . م . خ ) لهدایك بوی ساڵی 1985 پیشهمامۆستا، بهڕێوهبهری ئامادهیی گوندی بۆسكێن، بههۆی تهزوی كارهبا گیانی لهدهستدا“.

بهوتهی هاوسهرهكهی، وتویهتی دهچێت بۆ سهربان دهستكاری سێڵهی سهتهلایتی ماڵهوهبكات تا كهناڵهكان بێنێتهوه، بهڵام پاش دهستكاریكردنی سێڵهكه، كارهبا گرتویهتی و دهستبهجێ گیانی لهدهستداوه‌.

ئەو مامۆستایە لە دواین پۆستی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی،گەڕان بەدوای نهێنیەکانی یەکتر ،خوێکی خراپەو وتویەتی كە ئەمە یەكێكە لە دیاردە خراپەكانی ئەمڕۆی كۆمەڵگەی كوردی.

Advertisements

comments?