هەواڵ

دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ٩ و ١٢ بۆ دوای جه‌ژن

دواخستنی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ٩ و ١٢ بۆ دوای جه‌ژن

پاش ئه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی زۆر نێردرا بۆ په‌یجی زانكۆلاین سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌ په‌یج و راگه‌یاندنه‌كان بڵاوبویه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی ٩ و ١٢ دواخراوه‌ بۆ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، زانكۆلاین وه‌ك په‌یج و ماڵپه‌ری بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆ په‌یوه‌ندی كرد به‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌وه‌ ، سه‌رچاوه‌كه‌ ته‌واوی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌و رایگه‌یاند كه‌ تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ كاتی خۆیدا ده‌كرێ و ئه‌و هه‌والانه‌ هیچی دروست نیه‌.

کات و بەرواری تاقیکردنەوەکان

Advertisements

Categories: هەواڵ

comments?